رؤژێك
له ناو شیوعییه‌كان نه‌بووم
شاعیری گه‌وره :
عه‌بدولستار نور عه‌لی
وه‌رگێران له عه‌ره‌بییه‌وه
بؤ كوردی
:
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له 6/3/2011 به پێی بریارێك له
سه‌رؤك
وه‌زیران هێزێكی سه‌ربازی چووه سه‌ر باره‌گای حزبی شیوعی عێراقی له گؤره‌پانی
ئه‌نده‌لوس و باره‌گای رؤژنامه‌ی ته‌ریق ئه‌لشه‌عب له شه‌قامی ئه‌بو نواس له
به‌غدا به مه‌به‌ستی چؤڵكردنیان و، ئه‌و بریاره رێگا به حزب نادات چالاكی بنوێنت
وخه‌ڵكێكی زؤر سه‌باره‌ت به‌و بریاره ده‌ستیان به نووسین كرد ومن پێشتر ئه‌مه‌م
نووسیبوو ئێستاش به باشی ده‌زانم جارێكی تر بڵاوی بكه‌مه‌وه. ( یه‌كشه‌ممه :
13/6/2011).
وتیان
شیوعی ، وتم
:
هه‌ركه‌سێ تیشكی خور له ناوچاوه‌كانی بدره‌وشێته‌وه ،
گه‌رمی زه‌وی له دڵیدا له زمانی‌دا،
پۆڵا
ش ئاو ده‌دات و،
په‌روه‌ردگاری
شیعر‌و گوفتارو بیر‌و راستگۆیی وتن و
خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و سه‌ركرده‌ی خه‌ڵك
رێگای
گه‌ل له تێكۆشان به ده‌ست و به زمان و به دڵ و،
مافی
نیشتمانی دزراو له ئازادی سورو روحی گۆرانییه‌كانی ،
ئاشتی
دونیا ، ئاسایشی گه‌ل به‌شێكی زۆری ئاواته‌كانیه‌تی
رێپیشانده‌رێ چؤڵبوونی
ولأتێكی
په‌ككه‌وته له سینه‌و
له
برسێتی ، له هه‌ژاری
له نه‌خوێنده‌واری
ته‌شه‌نه‌كردوو
ده‌ڵێن
: شیوعی !
من كه
له سوچێكی باكوری رۆژئاوای زه‌وی ده‌ژیم
من
هه‌ڵگری ئه‌م لێدانه‌م
من له
سه‌ر هه‌ردوو پێم وه‌ستاوم
بته‌و جێگیر
له
قوڵاییی ره‌گ وریشه‌ی زه‌ویدا
رۆژێك
له رۆژان له‌ناو شیوعییه‌كان نه‌بووم به‌ڵام چاومان به‌یه‌ك كه‌وت و.
جیاوازیش بووم
رۆژێك
له رۆژان
شێوه‌یه‌ك ، ئاڵایه‌ك ، یان فیشه‌كێك نه‌بووم
به‌ڵام
به
هه‌موو ده‌نه ئاسایی و ناسكه بؤنخؤشه‌كانی
خؤشمويست
له
چاوانمدا
جێی ئه‌ستێره‌م كردووه‌ته‌وه و،
خواردمه‌وه‌و
، به‌رزبوومه‌وه
هه‌وری
شاخ و دۆڵ
و ده‌شت وباران و روباره‌كان و
دارخورماكان و هۆره‌كان و
شاره
گه‌وره‌كان وبچكۆله‌كان و،
كۆڵانه تاریكه‌كان و برسێتی ،
ماڵه
قورو ته‌نه‌كه‌و چؤڵه‌كان
،
یاسایی نین
له
نه‌خشه‌ی جیهان له رۆژهه‌ڵات و له رۆژئاوا‌و
له باكورو باشور
له گه‌ركی هه‌موو هه‌ژارانی بێهێزو ، به‌هێزه‌كان به شۆرش و، به خۆشه‌ویستی
به خه‌ونی نیشتمانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ر
به *يوتوبيای (1) مرۆڤایه‌تی
هه‌رگیز رۆژێك له ناو فایله‌كان نه‌بووم و
هه‌روا له‌وه‌ی چاوی گۆڤاره‌كان باسی بكه‌ن
بینم و،
گه‌رام و، چاودێریم كرد، هه‌ڵوێسته‌م كرد‌و، خوێندمه‌وه
ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و به‌یان و، چیرؤك
و شیعر ده‌یڵێت
گؤركی ، مایكؤفسكی ، لؤركا، ئاراگؤن ، نیرؤدا
و
كازانتزاكیس، بورگیس و، ماركێزو
هه‌موو ئه‌دیبه به‌شه‌رفه گه‌وره‌كان به پیت و به روناكی
به ئه‌ڤین و،
به ئاره‌زوو
، به یه‌كسانی ، دادپه‌روه‌ری و
دارمانی
ديوارله نێوان ره‌نگ و ره‌نگداو،
له نێوان ئاین و ئايندا،
له نێوان
كؤمه‌ڵێك و كؤمه‌ڵێكدا و ده‌ركه‌وتم
له دونیای پر له خه‌بات ، به گوفتار،
به خه‌ونه‌كان ،به
كؤتر
، به ئاشتی ،
به برین ، به ئاگر ، به ئه‌ڤین و ،
به روح و دڵان
قه‌ت رؤژێك له‌ناو مێژوودا نه‌بووم
به‌ڵام خوێندمه‌وه.
له باره‌ی پاریس و، كؤمؤنه‌یه‌كی
میللی و خه‌ونێكی شؤرشگێرى و
له باره‌ی
شؤرشی ئؤكتؤبه‌رو
ئه‌و ده رؤژه‌ی
حیهانی ئارام وجێگیری هه‌ژاند
گه‌نده‌ڵ، سته‌مكه‌ر،
ترسنؤك ، وه‌ستاو له سه‌ر ئاگرو ئاسن
و،
خنكاو له
سته‌م و كۆت زه‌نجیرو جه‌نگ و خوێن و چڵك.
له باره‌ی لوركا و ئیسپانیا خوێندمه‌وه
له سه‌ر فه‌هدو مانگرتنه‌كه‌ی گاورباغی و
له سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كانونی 1948 و
راپه‌رینه‌كه‌ی تشرینی 1952 و
شؤرشی ته‌موزی 1958 و
قه‌سابخانه‌كه‌ی شوباتی و1963 و
له سه‌ر به‌ره‌كه‌یان
له سه‌ر جیاب ، هوشی منه ، چیڤاراو دوبریه خوێندمه‌وه
سانتیاگؤ
و ئه‌لێندی
هه‌روا گورباتشوف ، یه‌لتسن ، شیڤارنادزه‌و به‌رلین
من حه‌زم
له ده‌نگی ئه‌لسه‌یاب و، ئه‌لنه‌واب و، ئه‌لئه‌خزه‌ر كوری یوسف والریفی مه‌حمودو
روشدی ئه‌لعامل ، ماجد ئه‌لعامل ، خصباك و، شه‌مران و فه‌رمان و
ده‌رویش ،سه‌میح ئه‌لقاسم ، معین به‌سیسو ، ئه‌میل حبیبی و.....
حه‌ننا مینا ، نه‌جیب سرور ، سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌بوره.
گه‌شتم كرد
به ناو ده‌ریای
گؤڤاره‌كان كه به سور ناونران
نه زه‌ردو نه ره‌ش ،
سور !
به‌ڵێ
كێ گوڵی سوری خۆش ناوێ
بیبه‌خشێت به دایك ، به هاورێ و
خؤشه‌ویست
ئه‌و حزبه‌ی كه
رؤژێك نه‌ده‌نگی بووم نه سێبه‌ری
به‌ڵام یه‌كتریمان دی
( جیاوازیش) بووین ؟!
26/5/2021
- -- - -- - -- --------------
تێبێنی
:
*یوتوبیا (1) : جیهانی خه‌یاڵ
|