| ||
|
||
دووشه‌هید شیوعی و وزه‌یه‌ك له تێكؤشان
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
** شه‌هید محه‌مه‌د ناسر حوسه‌ین ئه‌لحه‌داد
پاش كرده‌وه گڵاوه‌كه‌ی عه‌زیز ئه‌لحاج و كه‌رتكردنی حزب له 17/9/1967 دا حزب تووشی ئازار‌و تێك‌شكان بوو رێكخراوی شاری ئه‌لكوفه‌ش له‌و ئازار‌و ناخۆشییه‌دا بێبه‌ش نه‌بوو ، هه‌موو رۆژێك رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی خه‌ڵكیان ده‌گردو كورد واته‌نی ( ره‌شبگیری) بوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 1968 دا لاوێكی كرێكار هاته ناو ریزه‌كانی حزبی شیوعی عێراق، هاورێ محه‌مه‌د ناسر حوسه‌ین ئه‌لحه‌داد كرێكار بوو له كارگه‌ی ( الاحذیة الشعبیة ) و، به هاتنی بۆ ریزه‌كانی حزب رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌لكوفه په‌ره‌ی سه‌ند و هاورێ چووه ناو قوتابیان و مامۆستایان و كرێكاران و جوتیاران و رۆشنبیران ، رووی له هه‌موو لایه‌ك كرد‌و چووه : ئه‌لعه‌باسیة ، ئه‌لبوحداری ( علوة الفحل) و ئه‌لموێهی و ئه‌لكفل و هتد.... له پاش سێ مانگ هاورێیان پێشنیازیان كرد ببێته ئه‌ندام و به‌داخه‌وه ئه‌و كات هاورێ ( مه‌هدی ئه‌لخه‌یات) كه له رێی ئه‌وه‌وه هاورێ محه‌مه‌د هاته ریزی حزبه‌وه قایل نه‌بوو وازی له حزب هێناو ، ده‌بوو شانازی بكردبا یه‌كێكی بلیمه‌تی بۆ حزب هێناوه و، ئه‌م هاورێیه له پاش شه‌ش مانگ كرا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی بنكه‌یی ( لجنة قاعدیة) و بۆ خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی بیر‌و هوشیاری حزب ناردیه وڵاتیكی سۆسیالیستی و، له پاش ته‌واو كردنی خوێندن له گه‌ڵ هاورێیانی و، له كاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا بۆوڵات له لایه‌ن تاونباری رووره‌شی خوێنرێژ ( عیسا سوار) وه شه‌هید كران. به‌ڵی ئه‌و نامه‌رده چه‌په‌ڵ و دێزه {11} هاورێی شه‌هید كرد‌و تا ئێستا په‌رده له سه‌ر ئه‌و تاوانه قیزوه‌نه لا نه‌دراوه.
** شه‌هید عه‌باس زرار وزه‌یه‌ك له تێكؤشان
تووره ده‌بیت ، ده‌ستپێده‌كه‌یت/ كاتی دیاریكراوی ، شۆرش له به‌رده‌كه‌یت لاوێكی تازه پێگه‌یشتووی باڵا به‌رزو گه‌نم ره‌نگ ، له پاش به كارهێنانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام خوسه‌ین وحزبی به‌عسی عه‌ره‌بی گازی خه‌رده‌ل و سیانید له ناوچه جۆر به جۆره‌كانی كوردستان : دؤڵی جافایه‌تی ، هه‌له‌بجه ، قه‌ره‌داغ ، گه‌رمیان ، شێخ وه‌سان ، ده‌شتی هه‌ولێرو بادینان و له پاش ئه‌نفاله چه‌په‌ڵه‌كان له بنكه‌ی حزبی شیوعی عێراق له دؤڵه كۆگا پێشمه‌رگه بوو ، گورجوگؤڵ و زیته‌ڵ و وریا و ناوی ته‌واوی : عباس زرار عمر ناسراو بە { کرێکار} لەساڵی ١٩٧٢لەشارۆچکەی سەنگەسەر لەدایک دەبێت ، لەساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بەڕێکخراوێكی هەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراقەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٨٨ دچێتە شاخ و دەپێتە پێشمەرگە. له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به بؤنه‌ی دامه‌زراندتی حزبی شیوعی عێراق { 31/3/1974} شاعیری شیوعی فایز ئه‌لزوبه‌یدی شێعرێكی له ژێر ناونیشانی { بنووسه} بڵاو كرده‌وه‌و منیش كردمه كوردی و له رؤژنامه‌ی بیری نوێ بڵاوكرایه‌وه‌و ده‌لێت : بنوسه : ناوی شیوعییه‌كان" ناوی كوژراوه‌كان، راپه‌رینه‌كان ، شؤرشه‌كان و له كؤپله‌یه‌كدا ده‌ڵێت : تووره ده‌بێت و ده‌ست پێ ده‌كه‌ێت كاتی دیاریكراوی شؤرش له به‌ر ده‌كه‌ێت شه‌هید عه‌باس ئه‌و كؤپله‌یه هه‌میشه له سه‌ر زاری بوو ده‌یوته‌وه. به‌ڵێ له كاتێكدا راپه‌رین و شؤرش له كوردستاندا به‌رپا بوو هاوری كرێكار‌و هاورییانی له ریزی پێشه‌وه بوون رق و چه‌كی خۆیان ئاراسته‌ی دوژمنان كرد‌و ئاواتی كرێكار هاته‌دی و كاتی دیاریكراوی شؤرشی له‌به‌ركردبوو جێبێی كرد‌و بوو به مه‌شخه‌ڵ ، بوو به چرا، به‌ڵێ بوو به شه‌هیدی حزب ، له 7/3/1991 لەچیای هەیبەسوڵتان لەگەڵ چەند هاوڕێیەک شەهید دەکرێن. رووره‌شی و مردن بۆ دوژمنانی شیوعییه‌ت. 25/8/2021
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved
| ||