| ||
| ||
شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به پێی پشكپشكێنه و تایفه‌گه‌ری له عێراقی فیدراڵ‌دا پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده‌و له ناو كوردیشدا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌و له ساڵانی پێشوو ئه‌م پۆسته دراوه به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ( ینك) و له بری ئه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت دراوه به پارتی دیموكراتی كوردستان ( پدك) و به‌پێی ئه‌و عه‌قلییه‌ته دۆگمایه نابێت هیچ كوردێكی سه‌ربه‌خۆ ببێته خاوه‌نی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وسه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رۆك كۆمار. هه‌موو ده‌زانین جه‌لال تاڵه‌بانی دووجار بوه سه‌رۆك كۆمار‌و له پاش نه‌خوشییه‌كه‌ی كه‌لێنێك وبۆشایه‌كی له عێراقدا دروست كرد‌و، فوئاد مه‌عسوم بوو به سه‌رۆك كۆمار‌و، وه‌ك ده‌ركه‌وت سه‌رۆكێكی بێ توانا‌و بێ هێز بوو زۆر كه‌س به سه‌رۆكه نووستووه‌كه ناویان ده‌هێنا به‌ڵام بۆ خزمه‌تكردنی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی وریا‌و ئه‌كتیڤ بوو بۆ نموونه كه ده‌ستنیشانكرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كسه‌ر به بێ یه‌ك و دوو ( جوانی) كچی به راوێژكار به بری (( ته‌نها 13 ملیۆن)) دینار دامه‌زراند، له كاتێكدا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانه‌وه داواكراو بوو له سه‌ر گه‌نده‌ڵی كاتێك وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق بوو، هه‌روا كۆمپانیای ( BMJ Industries ) ئیماراتی كە كۆمپانیایەكی گەورەی تایبەت بە توتن و جگەرەیە و خاوەنی چەندین براندی بازرگانییە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق تۆمەتبار كرد بەوەی كە پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیایەكی عێراقی كە برازایەكی فوئاد مەعسوم و هاوسەرەكەی خاوەندارێتی دەكەن و، كۆمپانیاكه ناوی ( خیرات المنافع ) ه بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە كە خاوەنەكەی ( حەیدەر سەباح فەیلی) یه هاوسەری ( نەورۆز محەمەد مەعسوم) ه. له‌م رۆژانه‌دا پاڵاوتن بۆ سه‌رۆك كۆمار گه‌رمه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر هاتوونه‌ته مه‌یدان و، له‌ناویاندا كه‌سانی پاك و خاوین و كه‌سانی دزو گه‌نده‌ڵ به پێی ده‌ستی ده‌ستپاكی به‌دی ده‌كرین و تیایاندا هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و ، ئیتر ئه‌وه به‌ختی عێراقه یه‌كێكی پاك یان یه‌كێكی دزو گه‌نده‌ڵ ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستكراوه به ناردنی شاندو شان ماجكردن و گۆرینه‌وه‌ی دیاری و كرین و فرۆش وبانكهێشت كردنی به‌رپرسانی هه‌ریم له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانی خوێمژی كوردان. تا ئێستا به‌رنامه‌ی هیچ كام له‌و زاتانه دیار نییه‌ه‌و، ئه‌م پۆسته هه‌رچه‌نده پۆستیكی ( سیادییه) و پشكی كورده به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن پۆسته‌كه ( ته‌شریفاتیه) واته ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیار‌و سنوورداره‌و، ئاخۆ كه‌سانی بوێر له ناو ئه‌و ژماره زۆره‌دا هه‌یه بتوانێت به هێزی داگیركه‌ری خاكی عێراق و كوردستان بڵێت بۆ ده‌ره‌وه یان هه‌ر بێده‌نگییه. مادام پۆسته‌كه بۆ كورد دانراوه با بزانین چی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و نییه. له هه‌رێم كاره‌با، ئاو، نه‌وت، غاز، به‌نزین به نرخی گونجاو. كار موچه له كاتی خوێداو خزمه‌تگوزاری و رێگاوبان نییه‌و ، به پێچه‌وانه خاك فرۆشی، بێكاری ، داپڵۆسینی چالاكه‌وانان و رۆژنامه‌نووسان ، گرانی و لافاو هه‌یه و، راستگۆیی نییه بۆ نموونه : له سه‌ر لافاوه‌كه‌ی رۆژی 13/1/202 پارێزگاری هه‌ولێر ئومید خوشناو ده‌لیت : ئاو له هه‌ندی شوین كۆبووه‌ته‌وه (خر بوونه‌وه‌ی ئاوه) لافاو نه‌بووه به‌لام به پێی ده‌زگای راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی ــ رووداو ( 200 ) ماڵ زیانیان به‌ر كه‌وتووه‌و پرسیار ئه‌وه‌یه خربوونه‌وه‌ی ئاو ده‌توانیت 200 ماڵ لوول بكات ؟. له ئێستادا گه‌مه‌و زۆرانبازییه‌كه له نێوان زه‌رد( پدك) و سه‌وز (ینك) دایه‌و، به هۆی دوورخستنه‌وه‌ی هوشیار زێباری له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه ، پدك به‌نیازه كاندیدێكی تر دابنێت و، چونكه محه‌مه‌د حه‌ڵبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق مۆڵه‌تی سێ رۆژی بۆ پاڵاوتن نوێكرده‌وه‌و، ئه‌وه‌ش به بۆچوونی شاره‌زایان و پسپۆرانی یاسا ده‌ڵێن ئه‌و كاره د‌ستووری نییه‌و، سكاڵا له دژی ئه‌و ره‌فتاره نا دستوریه دراوه به دادگای فیدراڵی عێراق. وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه هه‌ندێكیان به چاو سوركردنه‌وه هه‌ره‌شه‌و له‌ولاشه‌وه به پاره سه‌رفكردن و كرینی ده‌نگ وه‌ك له موسڵ روویداو ئه‌و وڵاتانه دوو به‌ره‌ن : یه‌كه‌میان توركیای ره‌گه‌زپه‌رست و عه‌ره‌بستانی سعودی و ئیماراته ئه‌مانه پشتكیری له به‌شێكی كورد‌و سوننه‌و له ناویاندا به‌عسسه‌كانی سه‌ر به ره‌غه‌دی كچی گۆربه‌گۆر سه‌دام حوسه‌ین ده‌كه‌ن و، ئێرانیش راشكاوانه پشتگیری له شیعه‌و به‌شه‌كه‌ی تری كورد ده‌كات و، ماوه‌یه‌كه اسماعیل قائانی سه‌رقاڵه به دیداری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ( پدك) و حزبه شیعه‌كان و هه‌روا موقته‌دا سه‌درو، هه‌موو چاوه‌روانین كێی ده‌بێته براوه‌ی ته‌لاره‌كانی سه‌دام حوسه‌ین و پاره‌و پول و گیرفان پركردن. 9/2/2022
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||