| ||
|
||
بریاردان
شیعری شاعیری گه‌وره : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی** له عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
من گفتوگۆ ناكه‌م به‌ڵكو بریار ده‌ده‌م تؤَ، ئه‌ی چاوجوان ، لێدانی دڵى دارێك سێبەرم بۆ دروستدەکات و، ته‌نیاییم ده‌كوژێنه‌ته‌وه و
وه‌ك باڵنده دەمگێرێتەوە لە سەر فورات و دیجلە بفرێ ئەى چاو جوان رەنگى چاو رەنگى روباره‌و لێوه‌كانت هەنارن و دنکەکانى به سەر عێراقدا بڵاو دەبێتەوە. 3/5/2021 ** شاعیر عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی له كوردانی فه‌یلیین و له ساڵی 1942 له گه‌ره‌كی باب الشیخ له به‌غدا له دایكبووه وكۆلیجی ( الادابی) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له ساڵی 1964 ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی 25 ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی بووه له پاریزگاكانی الحله و به‌غدا. خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو.خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتوكه و، بریاردان له ساڵی 1996 نووسراوه‌و له كتێبی ( علی اثیر الجلید) وه‌رگیراوه.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved
| ||