| ||
|
||
چاكسازییه یان یاری چاوشاركێیه ؟
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردوو { له ماڵێكی حزب بووم} و هه‌رله له ده‌ستپێكردنی پروگرامه‌كانی ته‌له‌فزیونی به‌غدا تا كوتایی واته له داڵه‌وه (1) بو داڵ ته‌ماشای به‌رنامه‌كانم ده‌كرد‌و هه‌مووی له سه‌ر جوانكردنی سه‌دام حوسه‌ێن و رژیمه‌كه‌ی بوو وا زیاتر له ساڵێكه به هوی كوروناوه‌و چوار نه‌خوشی ( موزمن) له ماڵه‌وه خوم كه‌ره‌نتین كردووه‌و شه‌و روژ باسی موچه‌و شاندی حكومه‌ت ده‌كرێت و ئه‌و كات به‌و هه‌موو هێزه‌ی سه‌دام دوو ویستگه‌ی ته‌له‌فزیون هه‌بوو به‌لام ئه‌مرو له سایه‌ی دزی و فروشتنی نه‌وت حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ریه‌كیان خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ویستگه‌یه. حكومه‌ته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی شكستیخواردو، دیاره كێشه‌ی زۆری بۆ حكومه‌تی داهاتوو هێشته‌وه‌و منیش كه زانیم مه‌سرور بارزاتی ده‌بێته سه‌روك وه‌زیران له ژێر ناونیشانی : ئایا مه‌سرور بارزانی ئه‌توانێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات؟ مه‌به‌ستم كێشه‌كانی كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بوو ، ئه‌و كێشانه‌ش بریتی بوون له : شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ناو “” دراوسێكان”” كه چاویان له‌وه‌یه سامان و نه‌وتی میلله‌ت هه‌ڵلوشن ، بنبركردنی گه‌نده‌ڵی، فرۆشتنی نه‌وت و، پاره‌كه‌ی ئه‌درێ به كێ یان راستر ئه‌چێته گیرفانی كێ؟ هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی پروژه‌یه‌كی به‌ناو چاكسازی راگه‌یاند به‌ڵام ئه‌و پروژه‌یه له یاری چاوشاركێی منداڵان ده‌چێت و تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و باشتر ئه‌وه‌یه له‌مه‌و به‌دوواوه خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كه‌ن و، واز له فیزو خو به سه‌ركه‌وتوو نه‌زانن چونكه حكومه‌ت : ئه‌وه‌نده شاندی نارده به‌غداو هه‌موو جارێك به كوڵی دروده‌له‌سه‌ی به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هاوشێوه‌كانی هاتوونه‌ته‌وه‌و گه‌لی كوردستان متمانه‌یان به‌و شاندانه نه‌ماوه و. ماوه‌ی شه‌ش ساڵه هاوڵاتیان رۆژانه گوێیان له وشه‌ی شانده‌و ئه‌م وشه‌یه بووه‌و به قه‌وانێكی سواو‌و ناوی ده‌به‌ن و بووه‌ته جێی پێكه‌نینی خه‌ڵك و به‌رپرسان ئه‌وه‌نده وتیان شاند هات و شاند چوو كه‌س گوێیان لێ ناگرێت و به درۆزن و فێڵبازو ساخته‌چی ناویان ده‌به‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مان هه‌ر خه‌ریكی پاره كۆكردنه‌وه‌ن بۆ خۆیان و خێزان و ماستاوچییه زورناژنه‌كانیان. پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ــ 250 ــ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ كۆمپانیای هه‌نارده‌ی نیشتمانی (سۆمۆ) له به‌رمبه‌ردا حكۆمه‌تی ناوه‌ند پشكی ساڵانه‌ی هه‌رێم (بودجه) و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت به‌ڵام حكومه‌تی كوردستان ئیفلیجه به هوی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به به‌لاش ده‌بێت نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا بكات و، تا ئه‌و گرێبه‌سته قیزوه‌نه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ی واژویان كردووه نه‌درێنه دادگا باری هه‌رێمی كوردستان روو له خراپتر ده‌كات بویه ئه‌م پرسه پێویستی به بریارێكی نیشتمانییه و ئه‌وه‌ش ئه‌م حكومه‌ته‌ی كوردستان ده‌ستی به‌ستراوه‌ته‌وه و ناتوانێت ئه‌و بریاره بدات و ، به‌ڵێ ئاسته‌مه هه‌رێمی كوردستان بتوانێت بریارێكی نیشتمانی ده‌ربكات و به توركیا بڵێت: چیتر پابه‌ند نابین به‌و رێككه‌وتنامه پر شه‌رمه‌زارییه‌و نه‌وتی كوردستان ناده‌ێن به ئێوه چونكه ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه به نھێنی و به بێ ئاگاداری خه‌ڵكی كوردستان واژووكراوه‌و، هه‌روا ئاسته‌مه حكومه‌تی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به به‌غداو به هۆی چه‌ندین گریبه‌ست له گه‌ڵ كۆمپانییه‌كانی نه‌وتداو حكومه‌تی ناوه‌ندیش به هوی بیری شوڤه‌نیستیانه‌ی ژماره‌یه‌كی زوری كاربه‌ده‌ستان موچه ره‌وانه‌ی كوردستان ناكه‌ن . شكستهێنانی حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی موچه‌و پاشماوه‌ی موچه ولێبرینی له 21% موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و، چاره‌سه‌رنه‌كردنی موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانانی سیاسی باری حكومه‌تی قورس‌تر كردووه‌و كه‌س متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر زوو به‌زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت بارودوخه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه‌و مێژووش چاره‌نووسی به‌رپرسان ئاشكرا ده‌كات و ده‌بنه جێی نه‌فره‌ت و راده‌ماڵرێن. چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی ئافره‌تان و نه‌هێشتنی توندوتیژی و، له هه‌موو شتێك سه‌یرتر بكوژان ده‌ستگیر ناكرێن و سه‌ربه‌ستان ده‌سوورێنه‌وه. گرتنی روژنامه‌نووسان و داتاشینی دروی نابه‌جی و ، باشترین نموونه روژنامه‌نووسانی دهوك وبادینانه‌و تومه‌تی هه‌ڵبه‌ستراویان خستوونه‌ته پاڵیان و، سه‌ره‌رای ئه‌و بارودخه‌یان ناهێڵن چاویان به پارێزه‌رو كه‌سوكاریان بكه‌وێت به‌ڵام به‌عسییه‌كان وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی درنده ئه‌و مافه‌ی زه‌وت نه‌كردبوو. داڵده‌دانی جاش موسته‌شاره‌كان و چڵكاوخورانی ئه‌من و ئیستخبارات و بكوژانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و هه‌ندێ به‌رپرس به‌وانه‌ش نه‌وه‌ستاون و خویان به پێشمه‌رگه‌ی عه‌یار 24 ناو ده‌به‌ن كه‌چی هه‌ندێكیان له گه‌ڵ جاش موسته‌شارو ئه‌نفالچییه رووره‌شه‌كان وێنه ده‌گرن و دیاره شانازیش به‌و ره‌فتاره‌یان ده‌كه‌ن. حكومه‌ت ده‌ستوپێی به‌ستراوه‌ته‌وه‌و له ئاستی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست لاڵه‌و نقه‌ی لیوه‌نایه‌ت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوێرێت سه‌ركونه‌ی توركیا بكات له داگیركردنی خاكی كوردستان و له ئێستاشدا ده‌ستیانكردووه به بردنی دارودره‌ختی كوردستان و دوێنی وته‌پێژه‌كه‌ی حكومه‌ت زور كه‌ساسانه وتی كرده‌وه‌كانی توركیا جێی قبوڵ نییه و له مه‌یانی شانامه‌كه‌ی ره‌فتاره چه‌په‌ڵه‌كانی توركیا ده‌خاته ئه‌ستوی ( پ.ك.ك) و نازانێت گه‌لی كورد وشیاره‌و جه‌نابی وته‌بێژ پاساو ده‌هنێنێته‌وه بو ئه‌وه‌ی روخساری دێزی توركیا سپی بكاته‌وه. حكومه‌ت بایەخ ده‌دات بە خاین و ترسنۆکی ھەڵاتوو پاشماوەی حیزبی بەعس و رژێمە خوێناوییەکەی سەدام حوسێن بە ناوی سوننەوه، ھەر ھەموو ئەمانە لە سەر بژێوی خێزانی پێشمەرگەو ھەژارو کرێکار‌و جوتیارو خەڵکی بێ دەرامەتی کوردستان نان ده‌خون ، له ئوتێلی پێنج ئەستێرە له هه‌ولێر ده‌ژین.
له كوردستان سه‌روك حزب ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری حكومه‌ت و ئه‌وه‌ش كارێكی نه‌گونجاوه‌و، ئه‌گه‌ر حزبێك رێ به‌خوی بدات ئه‌و ده‌ستیوه‌ردانه بكات رێخوش ده‌كات حزبه‌كانی تریش هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وكات روڵی لاوازی حكومه‌ت لاوازتر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان { پ:ك ك} بووه‌ته ترسێكی گه‌وره‌و زورجار هێرشی توند ده‌كرێته سه‌ری و له به‌رامبه‌ردا توركیای ره‌گه‌زپه‌رست خاكی كوردستان داگیر ده‌كات حكومه‌ت ورته‌ی لێوه‌نایه‌ت و ئه‌وه‌تا توركیا دار‌و دره‌ختی كوردستان ده‌برێت و ده‌یبات بو ناو توركیا‌و ئیتر پیویست ناكات پاساو بو توركیا‌و داگیركردنی كوردستان بێنه‌وه‌و دیاره وه‌ك له نووسینیكدا وتوومه ( له چنگی عروبه بو گه‌رووی ئه‌تاتورك) بووه به راست و به كوردی په‌تی نیازوایه كوردستان بفروشن. پێویسته هاوڵاتیانی كوردستان بێده‌نگ نه‌بن و به حكومه‌ت بڵێن ئیتر به‌سه درۆ‌و سه‌رپێچی و قه‌یران دروست مه‌كه‌ن و مووچه‌ی شه‌هیدان و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو ئه‌نفالكراوه‌كان و زیندانیانی سیاسی و پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینان به‌بێ لێبرین بده‌ن و، هه‌وڵ بده‌ن به راستگۆیی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و كه‌س فریو مه‌ده‌ن و، به ناردنی شاندو هاتنه‌وه‌ی شاندو له كۆمه‌ڵێك درۆیی ئاماده‌كراو دوور بكه‌ونه‌وه‌و چیتر خۆتان ریسوا مه‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و گرێ كوێره‌یه كه خۆتان دروستان كردووه بكه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌و گیروگرفتی هاوڵاتیان بدۆزنه‌وه واز له حكومه‌ت بێنن و، ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه‌و راشكاوانه بڵیێن شكستمانخواردووه‌و ناتوانین به‌رده‌وام بین. (1) له داڵه‌وه بو داڵ ، داڵ نیشانه‌ی ته‌له‌فزیون بوو له ده‌ستپێكردن وداخستنی ویستگه‌كه داڵه‌كه ده‌ر ده‌رده‌كه‌وت. 1/6/2021
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved
| ||