| ||
|
||
دایك و باوك
شاعیری گه‌وره : عه‌بدولسه‌تار نورعه‌لی له عه‌ره‌بییه‌وه : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب دایكم كه له‌سه‌ر لێوانم دره‌وشاوه‌ترین میوه‌و (1) مه‌زنترین وێنه‌ی چاند و (2) له سه‌ر دڵمدا به ئه‌ڵماس ، به چاوان ، به خۆر مۆرى كرد ئای چه‌ند تامه‌زروی نانێكم ئه‌و هه‌ویره‌كه‌ی شێلا بێت (3) به خوشه‌ویستی به روح . هیچ نه‌ماوه به یه‌ك بگه‌ێن له سێبه‌ری سێبه‌ر له سێبه‌ره‌كه‌یدا. * * * باوكم كه‌شیده‌ی (4) له سه‌ر ده‌كردو، قورئان و سونه‌ت وفیقه و، مێژووی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی له به‌ر ده‌كرد ، هه‌موو خه‌ڵكی خوش ده‌ویست : خواپه‌رست ولاساره‌كان(5) هه‌مووخه‌ڵك خوشیان ده‌ویست ژیانێك ، (6) ساخته‌كاری و فێڵ و، دورویی نازانێت ئه‌وه باوكمه له راستگوێیدا وه‌ك شه‌مشێر، هێشتا (7) ده‌چه‌قێته سنگی فێڵبازه خراپه‌كان . * * * ئه‌و روژه‌ی دایكم له ناو هه‌موو ژناندا شانازی ده‌كرد كه من یه‌كه‌م بووم له پولدا له ناو سێنگی كونسێرتی ئاوازه‌كان ده‌ستێپێكرد. * * * ئه‌و روژه‌ی باوكم چووه سه‌ر مینبه‌ری ئایاته‌كان چاوه‌كانم كرانه‌وه پێشوازی له باڵه پاكه‌كان كرد * * * سوپاس ، خوایه ، من له سه‌ر رێی ئه‌م ئاڵانه‌م (8) * * * ( نامه) : روژێكیان: " هاورێ باشه‌كه‌مان هه‌مزاتوڤ (9) وتی باشترین تراكتور له قوری ئاسایی دروست ده‌كرێت و نایابترین هه‌ڵبه‌ست له وشه‌ی ساده پێكدێت ". ئه‌ی هاورێی ساده‌م و پر له هه‌ست و ئه‌ی سرودی دێی ده‌رگا كراوه‌كان و، ئه‌ی هاورێی زه‌مانی ( روناكی) چاوه‌كانم ئه‌سته‌غفرو الله. باسی نایاب بوون له شیعره‌كانماندا ناكه‌ین چونكه ساده‌یه وه‌ك ساده‌یی باوكم و، پاك و خاوێنه وه‌ك دلسافي دايكم (10) و ، ئازاكانی دانیشتوی باب ئه‌لشێخ و ، سه‌درییه‌و، (11) خێوه‌تێك داره‌كانی ئاماده‌كراون. (12) تێبینی و روونكردنه‌وه: (1) و (2) خۆشه‌ویستی دایك وباوك كه منبان هیناوه‌ته ژیان، واته دربرینی خۆشه‌ویستی بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌یان. (3) نووساوه به ده‌نه‌كن ( پراسووه‌كانی) شێلواو بێت. (4) مێزه‌ر یان ئه‌و په‌رۆیه له سه‌ر مه‌لاكان ده‌رده‌كه‌وێت. (5) كه‌سانی دوور له خواپه‌رستی. (6) بیۆگرافی. (7) نابرێته‌وه، به‌رده‌وام ، به بێ كۆتاه. (8) له سه‌ر رێچكه‌ی دایك و باوك. (9) ره‌سوڵ هه‌مزاتۆڤ { 1923 ــ 2003} ، خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی زۆره‌و، براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاته و ، باشترین شاعیری سه‌ده‌ی رابردوو ببوو. (10) به‌و ئافره‌تانه ده‌وترێت كه پاكن یان سۆزیان به‌لای ئاینه‌وه‌یه و، لێره‌دا من دایكم به‌كارهێناوه. (11) باب ئه‌اشیخ و سه‌درییه: دوو گه‌ره‌كی سه‌ر شه‌قامی ئه‌لكیفاحه‌و، زوربه‌ی دانیشتوانیان كوردن ه، به ئازایه‌تی ناسراون. (12) بۆ سوتاندن و پێشوازی كردن.
129/12/2021
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved
| ||