| ||
| ||
شیوعی
عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی** و/ ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له گیرفانی شیوعییه‌ك ده‌گه‌رێم بۆ بڵاوكراوه‌یه‌كی نهێنی ، باس له هه‌ژارانی جیهان له كرێكاران ، حوتیاران ، هه‌ر كه‌سێك زه‌حمه‌تده‌كێشێ بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی پاروكه‌ی* له ئاوێكی خاوێن كه وشك نابێت بخوسێنێت ، بۆ ئافره‌تێك ده‌گه‌رێم له بێستانێكی سه‌وزدا به‌خته‌وه‌ر بێت ، بۆ منداڵان له گۆره‌پانه‌كانی گێڵگه‌ی گوڵاندا ، له پێناو نیشتمانێكی ئازاد‌و به‌خته‌وه‌ردا. بۆ قیرشێكی(1) ره‌ش ، گڵای زه‌رد (2) ، كه له زه‌لكاوا (3)اتێگلاون (4) مه‌گه‌رێ له چه‌قویه‌ك له پشتی پشته‌وه ، له نیشتمانێكی پشت ستوونه‌كانی(5) زیندانه‌وه! 6/4/2022 ** شاعری گه‌وره‌وناسراو تێبینی : *مه‌به‌ست نانه ره‌قه‌ی هه‌ژارانه. (1)پاره‌وپوولی توركیه له كاتی سوڵتانه‌كانی عوسمانلی به‌كار هاتووه‌و، هه‌روا له میسریش به كارهێنراوه. )2) مه‌به‌ست له پروپاگه‌نده‌ی روو زه‌رده كه هه‌میشه هاشه‌وهوش ده‌كات و رووداوه‌كان گه‌وره ده‌كات و،ره‌نگی زه‌ردیش له عورف وعاده‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بۆ كاری خراپ و شتی بێ قیمه‌ت. (3) قووڕو لیته وپیسی. (4) وزه وه‌رده‌گرێت (5) له ده‌قه عه‌ربییه‌كه ته‌نها ستوونه به‌بێ زیندان.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||