| ||
|
||
یه‌كێتی جوتیاران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
یه‌كێتی کشتی جوتیارانی كوردستان ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سووتاندنی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی جوتیارانی كورد له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و رایگه‌یاند كه به‌رپرسیارێتیی ئه‌و دۆخه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراقه. دەقی بڵاو کراوەکە: له درێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ده‌غڵودانی جووتیاران، جارێكی تر شه‌وی‌٢٩/٣٠ی ئایاری ٢٠١٩زۆر بێباكانه گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی گوندی حه‌فته‌غار له ناوچه‌ی داقووق له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كدار سووتێنرا.
ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه دێت كه رێپێدان و ده‌ستكراوه‌یی بۆ ئه‌م كرده‌وانه ده‌بینرێت و هیچ رێكارێكی یاسایی و كرده‌یی نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌م كاره ناڕه‌وایه‌ی به‌رامبه‌ر به داهات و به‌رهه‌می جوتیاران ده‌كرێت. جوتیارانی ناوچه‌كه له كاتی هه‌وڵدانان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه رووبه‌ڕووی هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو بوونه‌وه، دوای شه‌ڕێكی سه‌ختی بێ به‌رامبه‌ر زۆر به‌داخه‌وه شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه. ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته خۆی رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه چه‌كداره نه‌ناسراوانه بێته‌وه، نه‌ك جوتیاران و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه سوتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاران یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان كه زیان گه‌یاندنه به ئابووریی عیراق به‌گشتی و سنووری پارێزگای كه‌ركوك به‌تایبه‌تی. كۆی ئه‌م تاوانانه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵ، كه به ئاشكرا چاوپۆشی ده‌كات له ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه و سوتاندنی گه‌نم و جۆی جوتیاران. ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدڕاڵ به‌رپرسیارێتی ته‌واوی رووداوه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت و رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر و قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م جوتیاران بكاته‌وه. له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوە :لە سۆنگەیەوە ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان ده‌رده‌بڕین و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگریكردن ودووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده قێزه‌ونه.
٣٠/٥/٢٠١٩
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||