| ||
|
||
یەکگرتووی ئیسلامی پیرۆزبایی لەکۆمەڵی ئیسلامی دەکات
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمیرو ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەکات دەقەی پیرۆزبایەکە:
به‌رێز جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر ـ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌رێزان ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له جه‌نابتان و سه‌رجه‌م كادر و ئه‌ندامی حزبه‌كه‌تان پیرۆز ئه‌كه‌ین.. هیوادارین كه ساڵی داهاتووتان پری بێت له‌ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ساحه‌ی سیاسی كوردستان چاوه‌رێی لێ ده‌كرێت به‌رده‌وامبێت له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و هاورێ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و گشت هێزه خه‌باتگێره‌كانی گۆره‌پانه‌كه بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و پیس خۆری .
ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له گه‌رم و گوڕی په‌یوه‌ندی برایانه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رده‌وامبوونی كاری هاوبه‌شی ئیسلامی و هاوسه‌نگه‌ری بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی ئیسڵاحی و به‌رهه‌ڵستكاری ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی ..
جارێكی تر یادی نۆزده‌هه‌مینی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌تان پیرۆز بێ و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن .. ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ٣١-٥-٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||