| ||
|
||
رێكخراوی تهندروستی جیهانی چهند رێنماییهك بڵاودهكاتهوه
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) ژمارەیەك ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە،
ڕێنماییەكان بەم شیوەیە:
۱- ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێستی ساغ تێناپەرێت و تا ۱۰ خولەك لەسەر پێست زیندووە، بۆیە گەر دەستەوانەتان لەدەست نییە دوودڵ مەبن تەنیا دەست لە دەمولوتی خۆتان مەدەن.
۲- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر پارچه قوماش ٦ تا ١٢ كاتژمێر و ئاسن ۱۲ تا ۲۰ كاتژمێر و لەسەر ستیل تا ۲۰ ڕۆژ بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
۳- ئەم ڤایرۆسە تا ٦٠ پلە ژێر سفر زیندووە، بەڵام لەگەرمای سەروی ۳۰ پلە دەمرێت، بۆیە باشتر وایە شوشتن و خاوێن كردنەوەكان بەئاوی گەرم بێت.
٤- كۆرۆنا بە ئاوی گەرم و پاككەروەكانی ماڵەوە لە ناو دەچێت.
٥- جلوبەرگ وا باشه لەبەرتیشكی هەتاو یان سۆپا وشك بكرێتەوە.
٦- به ئاوی گەرم خۆتان بشۆن.
۷- به هیچ شێوەیەك ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخون، ئاوی گەرم قاوەی گەرم خواردنەوەی گەرم بخۆنەوه.
۸- شوێنی گردبونەوەی سەرەكی ئەم ڤایرۆسه لەناولوتە، بۆیه هەردەم لوتتان به ئاوی گەرم بشۆن.
۹- گەر دەستان ناگاته خواردنەوەی گەرم بنێشت بجون تا بەردەوام قوڕگتان به ئاوی دەمتان تەڕ بێت
۱۰- شوێنی ژیان و كارتان با هەوا گۆركێی هەبێت.
۱۱- له ڕۆژدا چەندین جار بۆ ماوەی ۱۰ تا ١٥ چركە هەناسەتان بگرن و بیدەنەوە، گەر كۆكە یان تەنگە نەفەسیتان هەبوو پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، ڕێگە مەدەن توشی تەنگەنەفەسی ببن و پاشان سەردانی پزیشك بكەن ڕەنگه درەنگ بێت.
۱۲- گەر لە ماڵ دەچنەدەرەوە ( فەرمانبەر ، كرێكار ، دوكاندار و ………هتد)ن، یەكەم: ڕەچاوی مەودای نێوانتان كەمتر نەبێت لەمەتر و نیوێك، دووەم: بەهۆی قورسی ئەو ڤایرۆسە لە سنووری ٤٠٠ تا ٥٠٠ سم بڕ ناكات و دەكەوێتە سەرزەوی بەو هۆیەوە پێڵاوەكانتان سەرچاوەیەكی گرنگی توش بوونە بەو ڤایرۆسە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك نەیبەنە ناو ماڵەوە.
۱۳- كاتی پژمین و كۆكە تا پێتان دەكرێت لەكەسانی تر دوور كەونەوەوە بەهەرشتێك كەبەر دەستان دەكەوێت بەتوندی پێش دەم و لوتی خۆتان بگرن و تا چەند چركەیەك بەری مەدەن تا هەموو دەرهاویشتەكان بگرێتە خۆی و بڵاونەبێتەوە.
۱٤- بەهۆی گەورەیی ئەوڤایرۆسە هەر جۆرە دەمامكێك لەشوێنە گوماناوییەكان دەتوانرێت پارێزەرت بێت ( قوماش، كلینیكس) و جۆرەكانی تری بەمەرجێك دەمامكەكە وشك بێت و پێویستە زوو زوو بگۆڕدرێت.
١٥- پێویست ناكات هەموو ئەوجلو بەرگانەی لەبەر دەكرێت بشۆردرێت بەڵكو لەسەر شوڤاژ یان دانانی ڕاستەوخۆی لەبەر تیشكی خۆر پاكی دەكاتەوه.
۱٦- دوای شوشتنی دەستەكانتان گەر بۆ شوێنی گوماناوی ناڕۆن پێویسته بەكرێم یان ڤازلین چەور بكرێت تا بەتێپەر بوونی كات توشی ئەگزیمای پێست نەبن.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||