| ||
|
||
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە
وەزارەتی تەندروستی , جەخت لە پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان دەکاتەوە.
وەزارەتی تەندروستی راگەیاندراوێکی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست.
دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی ژمارە ١٤:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
١. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠٨٩) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٩٢٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢١٦٦) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
٢. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٩) پشکنین ئەنجامدرا لەنێویاندا (٣) نەخۆش پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و دانشتووی شاری هەولێرن، هەموویان بەرکەوتەی قوتابیە تۆشبووەکەی گەڕاوەی ووڵاتی ئێرانە کە پێشتر کەرەنتین کرابوو، یەکێکیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە کە هاوپۆلیەتی و ئەوانی تر پیاوێکی تەمەن (٣٤) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (٣٨) ساڵە کە برا و براژنێکی قوتابیەکەیە.
٣. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی . حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ی ئازاری٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||