بەیاننامەیەك لە تەندروستی هەرێم دەربارەی كۆرۆناوە

 

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی لەبارەی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو پشكنین بۆ ٣٩ هاووڵاتی ئەنجامدراوە و هەموو ئەنجامەكان نێگەتیڤ بوون.

 

 

دەقی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی:

 

لە درێژەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 وە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو پشكنین بۆ ٣٩ هاووڵاتی گومانلێكراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی كوردستان و گشت دەرەنجامەكان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19  نین.

 

دوای ڕاگەیاندنی ٥ هاووڵاتی كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێستادا باری تەندروستیان زۆر باشە و جێگێرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشكین و لە كاتی پێویستییان بە چارەسەری پزیشكی ئەوا كاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە هەروەها لە ڕێگەی تیمەكانی چاودێری تەندروستی توانرا پشكنین بۆ ئەو كەسانەش بكرێت كە هاوەڵی ئەو كەسانەیان كردووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێن.

 

دوای زیاد بوونی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتی ئێران و تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی تر لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ئەوا تیمەكانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆییەكانیش دەست بەكاربوون بۆ پشكنینی ئەو هاووڵاتیانەی كە سەردانی شارەكانی هەرێم دەكەن بۆ دۆزینەوەی گومانلیكراوان، لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی كە لە كەرەنتینەكانن ژمارەیان دوو هەزار و ٥٦٤ هاووڵاتین كە دابەشكراون بەسەر شارەكانی:

 هەولێر١١٧٤

 سلێمانی ٥٣٥

 دهۆك ٤٤٩

هەڵەبجە ٨٢

گەرمیان ٢٠٨

ڕاپەڕین ١٠٤

كۆیە ١٢

تیمە تەندروستییەكان چاودێریان دەكەن بۆ چارەسەری پێویست لە كاتی روودانی بارێكی لەناكاو.

 

 وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

٣-٣-٢٠٢٠

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved