| ||
|
||
ئەم ساڵ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ناكرێته‌وه
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو کردەوەو ڕاگەیەند :ئه‌مساڵ به‌هۆی پابه‌ندبوون به بڕیار‌و راسپارده‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان و مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێویستمان زانی هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئه‌م یاده نه‌كه‌ینه‌وه
ئەمەش دەقەیەکەتی:
كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵكی شۆرشگیری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور جــــه‌مـــاوه‌ری كـــوردســـتـــان.
٣٢ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه‌تاوانێكی گه‌وره‌ی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس بوو دژی گه‌لی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌خۆراگره و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامیدا. ١٦ی ئاداری هه‌موو ساڵێك بۆ هه‌موومان یادی برینێكی قوڵی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، كه داگیركه‌ران له ڕێی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و شه‌هیدكردنی زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی بێ‌تاوان و برینداركردنی هه‌زارانی تر و ئاواره‌كردنی ته‌واوی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان و شاره‌زوور و خاپووركردنی ناوچه‌كانیان، تاوانه‌كه‌یان گه‌یشته لوتكه‌ی دڕنده‌یی بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان. به‌ڵام به‌خۆڕاگری و خه‌باتی ئازادیخوازی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م خه‌ونه‌ی دوژمنان له‌گۆڕنرا.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تۆماركرد، بۆ رێگرتن و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه، داواده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید بناسێنێت. تا جارێكی تر ئه‌و تاوانه‌به‌رامبه‌ر مرۆڤ و سرووشت له هیچ گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌نجام نه‌درێت. پێویسته حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌ی شایسته‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، كار به‌بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كان و ماده‌ی ١٣٢ی ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ بكات و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای تایبه‌ت به جینۆساید و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان له عێراق ده‌ربكات. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له كار و هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و چاره‌سه‌كردنی به‌ره‌كه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی.
كه‌س وكاری سه‌به‌رزی شه‌هیدان بۆ به‌رز راگرتنی مه‌رگه‌ساته‌كانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی و تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ساڵانه ئه‌و یادانه ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ به‌هۆی پابه‌ندبوون به بڕیار‌و راسپارده‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان و مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێویستمان زانی هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئه‌م یاده نه‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵكو به‌شێوازی تر‌و به پاراستنی ته‌ندروستی و ژیان له هه‌ڵه‌بجه و سه‌رتاسه‌ری كوردستان، په‌یامی زیندوێتی یادی شه‌هیدان بڵند رابگرین و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌جیهانیكردن و ناساندنی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بین .
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||