وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی زینوی وەرتێ بڵاوکردەوە

 

  

 

وەزارەتی پێشمرگە، جوڵە و جێگۆڕکێ بەهێزەکانی پێشمەرگە بکەن، دەخوازین هیچ تەفسیرێکی سیاسیی هەڵە بۆ ئەو بابەتە نەکرێت.

 

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:

 

راگەیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

 

بۆ (زینوی وەرتێ) رێککارێکی کاتی بوو،  لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، پاڵپشت بە بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم.

 

لەبارەی پرسی ( زینوی وەرتێ) حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێی یاسا و رێنمایە کارپێکراوەکان، ماف و دەسەڵاتی تەواوی ئەوەیان هەیە بۆ هەر ناوچەو جێگەیەکی سنووری هەرێم، جوڵە و جێگۆڕکێ بەهێزەکانی پێشمەرگە بکەن، دەخوازین هیچ تەفسیرێکی سیاسیی هەڵە بۆ ئەو بابەتە نەکرێت.

 

پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەیەو لەئێستاشدا لەبەرامبەر باری ناهەمواری خەڵک و میللەتەکەمان، پێویست دەکات هەمووان بەگیانی لێپرسراوێتی و لەخۆبردووییەوە هەنگاو بنێین بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە.

 

بەداخەوە، ناکرێ لەئەنجامی بێ متمانەیی لایەنەکان و گەورە کردنی بابەتگەلێکی بچووک میللەتەکەمان زیان و باجی قورس بدات.

 

وەک هەمیشە، هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ خاوکردنەوەی دۆخەکە و بەردەوامیش دەبین، کە هەنگاوەکانمان بەشێک دەبێت لەچارەسەر، نەک تەشەنەسەندنی زیاتری کێشەکە.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٥ی نیسانی ٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved