تەڤگەری ئازادی پێشنیاری دروستکردنی بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەکات

 

 

دەستەی هاوسەرۆکایەتی، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی بەیاننامەکەیە:

 

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادی دەربارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندی (حصانە) لە سۆران عمر

 

بەداخەوە لە ۷ی ئایار دا ڕۆژێکی تری ڕەش لە مێژووی پەڕلەمان تۆمارکرا، یاخود دەتوانین بڵێین جارێکی دیکە کودەتا بەسەر پەرلەمان و پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا کرا.

 

جێگەی داخە دەبوو ئێستا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵ بوایە بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە دروستیان کردوە و بەهۆیەوە بار و گوزەرانی خەڵکیان بە تەواوەتی لە زۆر لایەنەوە تێکداوە، کەچی لە جێگەی ئەوە پارێزبەندی (حصانە) لە سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەسەنرێتەوە.

 

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بڕیارەی پەرلەمان پێمانوایە هۆکاری لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە بەڕێزیان تەنها و تەنها هەڵوێستەکانێتی، وە لەهەمانکاتدا سەربەخۆ نەبوونی دادگاکانمان بۆ دەردەخات وە هەروەها ئەم کارە تەنها بە هێرشێک نابینین بۆ سەر سۆران عومەر بەڵکو وەک تەڤگەری ئازادی ئەم کارە بە لێدان لە دیموکراسی و دەسپێکی قۆناغێکی مەترسیدار لە هەرێمی کوردستان دەبینین، لەبەرامبەر بەو عەقڵیەتەشدا پێشنیاری دروستکردنی بەرەیەکی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەکەین.

 

دەستەی هاوسەرۆکایەتی

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

٨-٥-٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved