سوودی هەندێ خۆراکی بۆ مرۆڤ

 به‌های‌ خۆراكی‌ فستق

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی تازه‌ ئاشكرای كردوه‌، كه‌ خواردنی فستق پارێزگاری له‌كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ تیادایه‌، ئه‌مه‌ش رۆڵێكی تایبه‌تی ده‌گێڕێت له‌به‌هێز كردنی مێشك و ئارامی دڵ، هه‌روه‌ها خواردنی فستق له‌كه‌م خوێنی ده‌تپارێزێت و بۆ گورچیله‌ش به‌ سووده‌.

 لێكۆڵه‌ران له‌ ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌های‌ خۆراك له‌ میوشن ده‌ڵێن:

 توێكڵه‌ سه‌وزه‌كه‌ی فستق ئه‌گه‌ر بجویت ئه‌وا نه‌خۆشیه‌كانی‌ ناو ده‌م و بۆنی‌ ناخۆشی‌ ده‌م ناهێڵێت، جگه‌ له‌وه‌ش ڕۆنی فستق  به‌هێزكه‌ری دڵه‌و دژه‌ ژه‌هراوی بوونه‌.

 له‌ كۆتایشدا لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن خواردنی فستق بۆ ئازاری ریخۆڵه‌ به‌سوده‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌كێشیان كه‌مه‌ و حه‌ز ده‌كه‌ن قه‌ڵه‌و بن ئه‌وا فستق بخۆن كێشیان زۆر ده‌بێت.

 سه‌وزه‌ و میو و جوانی‌ پێست

چه‌ند پسپۆڕێكی نه‌رویجی له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌وات كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ له‌ناوبردنی زیپكه‌ هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندریز هالفۆرسین له‌ زانكۆی ئۆسلۆ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌هاتی تازه‌، زیپكه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی كچان و كوڕان له‌ناوده‌به‌ن و ڕووخسارێكی جوانیان پێده‌به‌خشن.

هه‌ربۆیه‌ ناوبراو ئامۆژگاری كوڕان و كچانی گه‌نج ده‌كات له‌پێناو ڕزگاربوون له‌ زیپكه‌، سه‌وزه‌وات و میوه‌ی تازه‌ و نوێ بخۆن،چونكه‌ كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ كه‌مكرندنه‌وه‌ی‌ زیپكه‌ له‌ له‌شی‌ مرۆڤدا.

 لیمۆ بخۆن و له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان دوور بن

لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه‌، خواردنی لیمۆ ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌ ده‌رمانه‌ كیمیاییه‌كان، لیمۆ ١٠ هێنده‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌.

 په‌یمانگای زانستی ته‌ندروستی ئه‌مریكا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و ماددانه‌ی له‌ لیمۆدا هه‌یه‌ ١٢ جۆر له‌ خانه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و پرۆستات و په‌نكریاس ،  له‌ناو له‌شی مرۆڤدا له‌ناو ده‌بات ، گرنگترین ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات  لیمۆ ته‌نها خانه‌ توشبووه‌كان به‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ناوده‌بات و نابێته‌ هۆی له‌ناوچوونی خانه‌ ته‌ندرووسته‌كانی له‌ش، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چاره‌سه‌ری كیمیایی ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی خانه‌ نه‌خۆش و ته‌ندروسته‌كانی له‌ش و دواتر له‌ناوچوونی ئه‌و خانانه‌ش ده‌بنه‌ هۆی لاوازبوونی له‌شی تووشبووه‌كه‌ به‌و نه‌خۆشیه‌.

 په‌یمانگای زانستی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ئامۆژگاری تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌و نه‌خۆشییه‌ به‌دووربن به‌وه‌ی ڕۆژانه‌ یه‌ك لیمۆ بخۆن تا ببنه‌ خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست .

 سه‌وزه‌ بخۆ تا دڵت پارێزراو بێت

ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستوه‌ خواردنی سه‌وزه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێ داده‌به‌زێنێت.

 توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ئاكسفۆرد بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ خواردنی سه‌وزه‌ ده‌توانێت مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌ رێژه‌ی ٣٢% كه‌مبكاته‌وه‌.

 ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ بۆ ماوه‌ی ١١ ساڵ ١٥ هه‌زار و ١٠٠ رووه‌ك خۆر و ٢٩ هه‌زار ٤٠٠ كه‌س كه‌ سیستمی خۆراكی ئاساییان هه‌بوه‌ ، خستوه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ رێژه‌یه‌كی زیاتر گۆشت و ماسی ده‌خۆن زۆرتر مه‌ترسی تووشبون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵیان له‌سه‌ره‌.

 له‌و ١١ ساڵه‌دا ١٦٩ كه‌س به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ مردوون و هه‌زار و ٦٦ كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون كه‌ زۆربه‌یان گۆشتخۆره‌كان بوون.

 ته‌ماته‌ و به‌رگری‌ له‌ پێست

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سوودی ته‌ماته‌ ئه‌نجامدراوه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ ، زانایانی زانكۆی مانچسته‌ر له‌ به‌ریتانیا ده‌لێن" ئاوی ته‌ماته‌ ته‌نها به‌ دانانی له‌و ناوچه‌یه‌ی پێست كه‌ سووتاوه‌ چاره‌سه‌ری سوودمه‌ند نییه‌، به‌لكۆ خواردنیشی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رگری له‌ پێست ده‌كات دژی سووتانی خۆر ، وه‌ پێستی ده‌م و چاو جوان ده‌كات .

 لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر گۆڤاری كۆمه‌له‌ی زانستی پێست و نه‌خۆشیه‌كانی به‌ریتانی بڵاوكرایه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ڕۆژانه‌ زیادكردنی پێنج كه‌وچك له‌ ئاوی ته‌ماته‌ له‌ناو ژه‌می خۆراكدا یارمه‌تی چالاككردنی توانای پێست ده‌دات بۆ پاراستنی دژی تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌ماته‌ له‌ مادده‌ی لایكۆبین و دژه‌ ئۆكسیده‌كان پێكهاتووه‌ .

 هه‌روه‌ها ته‌ماته‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ئاستی كۆلاجین له‌ناو پێستدا به‌رزده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش توانای به‌رگری پێست دژی تیشكی زیان به‌خشی خۆر به‌رزده‌كاته‌وه‌ .

 بادام بخۆ گه‌ر كێشت زۆره‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردوه‌، خواردنی بادام هاوكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ كێش.

 لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ رێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن، رۆژانه‌ ‌بادام بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی كێشیان كه‌مبێته‌وه‌، هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ش ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك لیكۆڵینه‌وه‌ باسیان له‌وه‌كردبوو، بادام رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌وری تێدایه‌ و زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ راپۆرتێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردوه‌، به‌رهه‌مهێنانی بادام له‌ساڵێكدا له‌و وڵاته‌ ده‌گاته‌ ١.95 ملیار ره‌تڵ (هه‌ر ره‌تڵێك ٤٥٦گم)ه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی ٨٠%ی كۆی بادامی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

 له‌كۆتایشدا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕو، خواردنی بادام جگه‌ له‌وه‌ی سودی هه‌یه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی كێش، هۆكاریكی سه‌ره‌كیشه‌ بۆ دوربوون له‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ جۆری دووه‌م، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هیچ رێژه‌یه‌ك له‌ كۆلستڕۆڵی تێدانیه‌ و چه‌ندین ڤیتامینی به‌سودی دیكه‌ی تێدایه‌ كه‌ سودی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌.

سەرچاوە نەوا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved