کارنامەکەی کازمی مەترسیدارە و دەبێت دەنگی پێ نەدرێت

 

 

شاخەوان عبداللە

 

کارنامەی وزاری ( المنهاج الوزاري ) مصطفى كاظمىي زۆر مەترسیدارەو دەبێت دەنگی پێ نەدرێت ....

 

ئەوەی کارنامەی مصطفى كاظمي بخوێنێتەوە بۆی دەردەکەوێت کە ئەو کارنامەیە لەلایەن کتلەی فتح نوسراوە و داخوازی شیعەکان و حلبوسی لەبەرەی سنەکان تێدا جێکراوەتەوە کە ئەویش خۆی لە خاڵی یەکەم بڕگەی یەکەم دەبینێتەوە کەهەندێ رێکاری زۆر قورس دانراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەشێوەیەک کەناتوانرێت تا دوو ساڵی تریش ئەو رێکارانە جێ بەجێ بکرێن بەو شێوەیەش حەلبوسی بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکەی و مەترسی لەسەر پۆستەکەی نامێنێت وەک سەرۆکی پەرلەمان.

 

لەلایەکی ترەوە تەواوی داخوازی شیعە لەناو کارنامەکەدا جێگای کراوەتەوە سەرەکی ترینیان بریتی یە لە خاڵی ٢ بڕگەی ٣ کە تیایدا هاتوە حەشدی شەعبی و ئاسایشی نیشتمانی و مخابرات و دەزگای نەهێشتنی تیرۆر بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان واتە دەمج ناکرێن و دەمێننەوە ئەمە داواکاری سەرەکی شیعەکان بوە لەسەرجەم پالێوراوەکان ، بۆزانیاریتان ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆکەکەی شیعەیەو هیچ چوارچێوەیەکی یاسای نییە تائێستا بەبڕیاری بریمەر دامەزراوەو بەردەوامە بەهەمان شێوە دەزگای نەهێشتنی تیرۆر و حەشدی شەعبیش بەرپرسەکانیان شیعەن و پێکهاتەکانیشیان ٩٠% شیعەن و ئەم دامەزراوانە پێناسەی دەستوریان نییە دەیانەوێت گرنتی مانەوەیان بەدەست بهێنن.

 

ئەوەی جێگای داخە بەهیچ شێوەیەک داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان لەکارنامەکەی کاظمي جێگای نەکراوەتە بەهیچ شێوەیەک باسی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ و شایستەی پێشمەرگە لە موچەو چەک تەقەمەنی نەکراوە هەروەها ئاماژە بەکێشەی موچەو نەوت نەکراوە لەنێوان هەرێم بەغدا بۆیە گومان دەکرێت ئەو کارنامەیە ئامادەکرابێت و درابێتە کاظمي تا رايبگەیەنێت ، بۆیە گرنگە بەپەلە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و بەرێز سەرۆکی هەرێم رێکەوتنێکی پێشوەخت لەگەڵ بەرێز کاظمي لەسەر کۆی ئەوپرسانە بکەن ، نابێت چیتر پەیوەندییەکانمان لەسەر بناغەی کەسەکان دابرێژین و دەبێت ئەو بابەتە بەفەرمی بکرێت ، بەپێچەوانەوە نابێت کورد تا ئەو کاتە دەنگ بەکارنامەو کابینەکەی کاظمي بدات .

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved