ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی باکوری سوریا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا

 

 

 ڕۆژنیوز/هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، گفتوگۆمان کردووە لەبارەی هێرشەکانی سەر عەفرین، گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ شوێنەکانی خۆیان، شەڕی دژ داعش و دۆخی باکوری سوریا، ئاشکراشیکرد: کۆبوونەوەکەمان ئەرێنیی بووە و هەڵوێستی ماکرۆن لەسەر هێرشەکانی سەر عەفرین باشبووە.

 

ئێوارەی وێنێ پێنج شەممە٢٩/٣/٢٢٠١٨، شاندێکی باکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆشکی کۆماریی ئەلیزێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا،

ئاسیا عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم و ئەندامی شاندەکە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند:

 

کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێز ماکرۆن ئەرێنی بوو، پێشتریش فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ باکوری سوریا و بەتایبەت لە شەری دژی داعش-دا، پشتگیریی خۆی بۆ قەسەدە دەربڕیبوو.

لەبارەی هێرشەکانی سەر عەفرینەوە، سەرۆکی فەرەنسا هەڵویستێکی باشی هەبوو، ئێمە سوپاسگوزاریی خۆمان ئاراستەکرد، لەم دیدارەشدا لەگەڵ بەڕێز ماکرۆن، گفتوگۆمانکرد لەبارەی هێرشەکانی سەر عەفرین، گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ شوێنەکانی خۆیان، شەڕی دژ داعش و دۆخی باکوری سوریا.

 

 لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ماکرۆن وتی، کە پێویستە دیدارە دیبلۆماسییەکان لەسەر دۆخی عەفرین بن، هەتا ئێستا هەماهەنگیی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی فەرەنسا لە منبیج هەیە، پێویستە ئەو هەماهەنگییانە زیاتریش بکرێن، چونکە تا ئێستاش مەترسییەکانی داعش بەردەوامن، دەوڵەتی تورک دەیەوێت گروپە تیرۆریستییەکان لە عەفرین جێگیربکات، داعش بۆ هەرکەسێک جێگای مەترسییە، بۆیە پێویستە ئێمە پێكەوە کاربکەین.

 

 بە وتەی ئاسیا عەبدوڵا، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ویستی وڵاتەکەی بۆ کاکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە دەربڕیوە، جەختیشی کردووەتەوە، کە پێویستە هاوکارییەکان لەنێوان هەردوولادا بەهێزبکرێن.

 

 ئاسیا عەدبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم، ئاماژەی بە لێدوانێکی سەرۆکی فەرەنسا دا، کە ڕایگەیاندبوو "هێز دەنێرین بۆ منبیج" و وتی: ئەوە شتێکی باشە، لە ڕابردوودا ئەمە هەبوو، پێویستە لەداهاتووشدا هەبێت.

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved