| ||
|
||
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی: پەیامێکی بڵاو کردەوە
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه .سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داواش له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن "هه‌رچی زووه حكومه‌ت به‌ده‌م داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایانه‌وه بێت و سه‌رجه‌م داوا شایسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات."
ده‌قی په‌یامه‌كەی سەرۆکایەتی یەکیەتی:
١٥ی ئایار رۆژێكی پرشنگداره له‌مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا، دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ر له په‌نجاو هه‌شت ساڵ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ بزوتنه‌وه‌ی زانستخوازی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵی كوردهواری.
ئێمه له‌مڕۆژه‌دا رێزی بێ پایانمان بۆ ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان ده‌رده‌بڕین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگیان بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌رجه‌م مافه‌كانیان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان.
مامۆستایانی كوردستان به‌گشتی و رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌رجه‌م وێستگه مێژووییه‌كانی دۆخی میلله‌ته‌كه‌ماندا رۆڵی پێشه‌نگیان بینیوه و هه‌میشه به‌زانست و پهرروهردهیهكی خه‌باتكارانه رۆڵه‌ی كوردیان گۆشكردووه.
ئێمه له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، خۆمان به‌پشتیوان و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانی كوردستان ده‌زانین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ سه‌رجه‌م داواكارییه ره‌واكانیان، پێشمان وایه ده‌بێت رۆڵی زیاتر به‌مامۆستایان بدرێت و زیاتر خزمه‌ت بكرێن، چونكه بنه‌مای هه‌موو پێشكه‌وتنێك له وڵات‌دا زانسته، زانستیش به‌هۆی مامۆستایانه‌وه بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌گوازرێته‌وه.
له ئێستاشدا وێڕای سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی به‌رۆكیان به وڵاتمان گرتووه، په‌روه‌رده‌كاران رۆڵی پێشه‌نگ ده‌گێڕن و له‌خه‌می داھاتووی نه‌وه‌كانمان كه‌رتی په‌روه‌رده‌یان به‌به‌هێزی هێشتۆته‌وه كه‌ئه‌مه جێگای ستایش و پێزانینه.
ئه‌گه‌رچی له‌رابردووشدا، سه‌دان مامۆستای تێكۆشه‌ر له رێی زانست و خه‌باتدا رۆحی خۆیان به‌م خاكه به‌خشیوه و رووبه‌ڕووی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سێداره بوونه‌ته‌وه، له دوای راپه‌ڕینیش به دروشمی مامۆستایان سه‌ری به‌رزیان بۆ موچه نه‌وی ناكه‌ن، داینه‌مۆی به‌رده‌وامی سیستمی په‌روه‌رده بوون له كوردستاندا، به‌ڵام له ئێستادا كه دۆخ و سه‌رده‌م گۆڕاوه ، ده‌بێت هه‌رچی زووه حكومه‌ت به‌ده‌م داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایانه‌وه بێت و سه‌رجه‌م داوا شایسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
پیرۆزه یادی په‌نجاو هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان. سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ١٥ ئایاری ٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||