| ||
|
||
راگەیەندراوێك فراكسیۆنی یەكێتیەوە
لەسەر ئەو راپۆرتەی پەرلەمانی كوردستان كەلەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی " مەجید ئیبراهیم" بڵاوكراوەتەوە، فراكسیۆنی یەكێتیی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە فراکسیۆنی یەکیەتی:
ڕاگه‌یەندراوێك له فراكسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان
دوای روداوی گیان لەدەست دانی پێشمەرگە مجید ابراهیم هەروتی لە زیندانی ئاسایش و سکاڵای کەس و کارەکەی، په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیان لەدەست دانەکەی، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه به بێ ئاگاداری ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه ڕاگه‌یێندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا كه ڕاگه‌یدنراوه‌كه په‌سه‌ندكراوی كۆی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه نییه، نوینەرانی ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو راگەیێندراوە نین و هێشتا ئه‌نجامی كۆتای دادگاش ڕانه‌گه‌یێندراوە.
ئێمه پێمان وایه كه ئه‌م ڕاگه‌یێندراوە زۆر په‌له له بڵاوكردنه‌وه‌ی كراوه، و مه‌به‌ستێكه بۆ به‌لا ڕێدابردنی ڕای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ناوبراو.
هاوكات، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان موكوڕیین له‌سه‌ر به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی دادگا دەکەین. ئەرکی لیژنەی پەرلەمانی بەدواداچوونە، و بەهیچ شێوەیەک ئەرکی لیژنەی پەرلەمان نیە ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنێت لە حاڵتێکدا دۆسیەکە لە دادگایە، بۆیە هه‌ر ڕاگه‌یێندراو و لێدوانێكی پێشوه‌خته له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ٣٠/١/٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||