| ||
|
||
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت
دوێنی شەممەكۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ،ئەمڕۆ یەکشەممە ٣-٥-٢٠٢٠، هەر بۆ ئەومەبەستە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە،
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
ئێواره‌ی دوێنێ (٢-٥-٢٠٢٠) به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی ی.ن.ك ، مه‌كته‌بی سیاسی له ده‌باشان ، له شاری سلێمانی كۆبوه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، كه قوباد تاڵه‌بانی و تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربون ، بارودۆخی سیاسی و باری گوزه‌ران و ژیانی هاوڵاتیان و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دۆخی ناله‌باری ناوچه كوردستانییه دابڕاوه‌كان و مه‌ترسی سه‌رله‌نوێی داعش و كاروباری ناوخۆی حیزبی به ووردی تاووتوێ كران . سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ، كۆبونه‌وه وێڕای ده‌ست خۆشی له هه‌وڵ و كۆششی وه‌فده‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه و شایسته دارای یه‌كانی هه‌رێم ، به گرنگی یه‌كی زۆره‌وه له‌سه‌ر هۆكار و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م پرسه وه‌ستاو ، دابین كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی له ئێستادا به ئه‌ركی هه‌ره سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێم دانا‌و له وكاته‌ی سه‌رباری ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی په‌تای كۆرۆنا بۆ هه‌موانی دروست كردووه ، نه‌بونی و هه‌ژاریش به‌رۆكی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه كه به‌داخه‌وه تا دێت به‌ره‌و خراپتریش ده‌ڕوات .
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، به گرنگی یه‌وه باس له سیستمی لامه‌كه‌زی كرا و كۆبونه‌وه‌كه پێداگری كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی جێ به جێ كردنی وه‌ك خۆی ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوان ( ی.ن.ك وه پ.د.ك) كه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌ت جێگیر كراوه و له ئێستادا ، بۆته داخوازیه‌كی جه‌ماوه‌ری و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژیراوه‌كان ، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتووی ئیداره خۆجێ‌یه‌كان له به‌ڕێوه بردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی په‌تای كۆرۆنا ، له دونیا و له هه‌رێمدا هێنایه‌كایه‌وه .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی یه سیاسییه‌كانی یه‌كێتی و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ، كۆبونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه ، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه به ئاراسته‌ی یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له پێناو هێنانه‌دی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پاراستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هه‌وێنی هه‌میشه‌یی یه‌ك ڕیزی نیشتمانی و وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی سه‌رۆك مام جه‌لال كه له ئه‌ستۆی ئێمه‌ی یه‌كێتی یه‌كاندایه .
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ٣-٥-٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||