نامه‌یه‌ك لە ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی

 

 

ئە‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌ك یٔاراسته‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات

 

دەقی نامەکە:

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات

به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ده‌وڵه‌تمه‌داری عێراق

 

 سڵاوێكی گه‌رم

 

په‌رله‌مانی عێراق، به‌ زۆرینه‌ی رێژه‌یی، جه‌نابتان و زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی، وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت و حكومه‌تی نوێی عێراق، په‌سند كرد.

 

هه‌ڵبژاردنی یٔه‌م كابینه‌یه‌، له‌ دۆخێكی جیهانی و یٔیقلیمی ناوخۆیی دژواردا، كه‌ جگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌ به‌رده‌وامه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی كوشنده‌و كێشمه‌كێشی مه‌ترسیداری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و یٔیقلیمیش، به‌رپرسیارێتی كابینه‌كه‌ قوڕستر بووه‌.

 

ئه‌وه‌ی عێراق دووچاری قه‌یران هاتووه‌، یه‌كێتی به‌رده‌وام، په‌یڕه‌وی له‌ رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال كردووه‌و ده‌كات، كه‌ كورد و یه‌كێتی نیشتمانی، به‌شێكی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بن، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان.

 

یٔاشكراشه‌، جگه‌ له‌ كێشه‌ی تیرۆرستان و پاشماوه‌ی هێزی رووخاوی سه‌دام، پابه‌ند نه‌بوون به‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌تا راده‌ی به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و ده‌ستی ده‌ستی كردن به‌ ماده‌ی (١٤٠)ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، وه‌كو كارتی فشار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی به‌غداوه‌، به‌شێكی بنچینه‌یی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێرن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌گه‌ر ماده‌كانی ده‌ستوور دوور له‌ روانگه‌ی ته‌سكی ده‌سه‌ڵاتخوازی ئه‌م و ئه‌و پێكهاته‌، جێبه‌جێی كرابان، بێگومان عێراق ده‌یتوانی له‌كێشه‌ی نه‌خوازراوی، به‌ قه‌یرانی دارایی و گه‌نده‌ڵی، خۆی بپارێزێ.

 

به‌ڕێز كازمی و كابینه‌ی نوێی عێراق، به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌و هه‌ستیاریان له‌سه‌ر شانه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك دابین نه‌كرێ و شه‌قامی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ریش رازی نه‌كرێ، سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر نابێ.

 

هێزه‌ كوردستانییه‌كانیش، پێویسته‌، كێشه‌ لاوه‌كییه‌كان ئارام بكه‌ینه‌وه‌و ریزی كوردایه‌تی یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌، به‌ یٔاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ به‌غداد، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و رێكه‌وتنی سیاسی و ئابووری نوێ، به‌و ئومێده‌ی، ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌، له‌ كوردستانیشدا، داخوازیه‌ بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك، له‌ پێشه‌وه‌دا مووچه‌و گرفته‌كانی بازاڕ و كاسبی و پرۆژه‌كان دابین بكرێ، دۆخه‌كه‌ له‌خۆبوردن و سیاسه‌تی به‌رپرسیارێتی نوێی گه‌ره‌كه‌.

 

جارێكی تر به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی و كابینه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ین.

 

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای

سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

٨-٥-٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved