پرسەنامە بۆ بنەماڵەو هاوسەری خاتوو کەژاڵ

 

بۆ هاوسەرو منداڵەکانی کەسوکاری خاتوو کەژاڵ..

 

پرسەنامە

بەداخوپەژارەیەکی گەورەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی ئەزیزو خۆشەویست خانمە شاعیری کورد، کەژاڵ ئیبراهیم خدر، لە ماڵپەڕو تۆڕە کۆمەڵایەکداندا بلاو کرایەوە.

مەرگی هاورێیەکی شاعیرم خاتوو کەژال دڵی داخورپاندم، بۆیە بەناوی خۆم  ماڵپەڕی قادرزادەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەورو ماندالەکانی وکەسوکارو هاورێیانی خاتوو کەژاڵ دەکەین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبووری هاوسەرومنداڵەکانی و کەسوکارو هاورێیانی بدات و خاتوو کەژاڵ بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات. لەدەست دانی خاتوو کەژاڵ! لەدەستدانی پانتایەکی گەورەیە لە بواری نووسین ، ئەدەب، هۆنراوەو پەخشانی کوردیدا. دووبارە لە خودای هەورەداواکارین سەبووری هەموولایەك بدات. خاتوو کەژاڵ بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

 

انالله واناالیه راجعون

لەگەڵ ڕێزی حورمەتی

ماڵپەڕو خاوەنی ماڵپەڕی قادرزادە

٢٤/٤/٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved