پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی ئایار دەکاتەوە

 

 

 

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، یادی شەهیدانی مانگی ئایار دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەبارەی شەهیدانی مانگی ئایارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەی پەکەکە:

 

 لەسەر بنەمای ڕووناکاییەکانی ڕێبەرایەتیی و شەهیدەکانمان، لە بەرامبەر ئەو دۆخەی ڕوودەدات زۆر زیاتر لەشتەکان تێدەگەین و لە دژیان زیاتر تێدەکۆشانی ئازادیی و دیموکراسیی بەهێزتر پێشدەخەین.

 

لە کوردستان و لە هەموو شوێنێکی تورکیادا تاوەکو دەچێت گوشار و زوڵم و داگیرکاریی خۆی قوڵتر دەکاتەوە و هەر چۆن زوڵم لە کوردی زیندو دەکەن بەو شێوەیە مردووەکانیش ئەشکەنجە دەدەن، گوڕستانەکان تێکدەدەن، ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی قورستر کراوە، هەڕەشە لە ژیان و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ دەکات و هێرشی پاکتاوکارانە – فاشیستییانە بەڕێوەدەبات، دەشڵێت:"دەیەوێت لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ئەو هێرشە پاکتاوکاریی و فاشیستیانە زیاتر بکات. هێز لە ئەمریکا وەردەرگرێت و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ی داوەتە پێش خۆی و هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەی ئازادی و دەیەوێت زیاتریشی بکات.

 

لەسەر بنەمای ڕووناکایی راستیی رێبەرایەتی و شەهیدانمان، لە بەرامبەر ئەو دۆخانەی ڕوودەدەن زیاتر تێدەگەین و لەدژی ئەوانەش هێشتا زیاتر تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسیی بەهێزتر پێشدەخەین.

 

پەکەکە، شەهیدانی مانگی ئایار بەبیر دەهێنینەوە و دەڵێت:

 

سڵاو لە ١٨ی گوڵان (ئایار) رۆژی شەهیدان دەکەین. هاوڕێمان حەقی قەرار کە لە رێبەر ئاپۆ لەبارەیەوە دەڵێت؛ 'رۆحی شاراوەی من بوو' لە ٤٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێزەوە و بە هەستپێکردن و قەرزداربوونییەوە یادی دەکەینەوە و لە کەسایەتی ئەودا لە رێز لە یاد و بیری هەموو شەهیدە قارەمان و پاڵەوانەکانمان دەگرین. لە ٣٥ هەمین ساڵیادی رەمەزان کاپڵان و ئەو دەستەیەی لەگەڵی بوون لە ١٨ی گوڵانی ١٩٨٥ لە گارزان لە شەڕێکدا شەهید بوون، لە ٣٧هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین، کە لە ٢ی ئایاری ١٩٨٣ لە شەهیدبوون، لە ٤٨هەمین ساڵیادی جەنگاوەری پێشەنگی شۆڕشی تورکیا دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسلان و حوسێن ئینان، کە لە ٦ی ئایاری ١٩٧٢دا شەهید بوون. لە ١٠هەمین ساڵیادی شیرین عەلەم هولی و هاوڕێکانیدا، کە لە ٩ی گوڵانی ٢٠١٠ لە ئیران لەسێدارەدران، لە ٢٨هەمین ساڵیادی هاوڕێ هۆزان مزگین، کە لە ١١ی گوڵانی ١٩٩٢دا لە گارزان شەهید بوو، بە رێزەوە، بە هەستپێکردنەوە، بە خۆ بە قەرزارزانینیان یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێن دەدەین، کە ئامانجەکانیان بە سەرکەوتن بگەیەنین و لەگەڵیان بژیین.

 

لەگەڵ ئەو شەهیدانەی مانگی ئایاردا هەموو رۆژێک دەیان قارەمانمان شەهید بوون. وەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت، هەر یەک لەو شەهیدانە سیمبول و رەمزێکی مرۆڤایەتین، راستیی زیندوی گەلەکەمان و مرۆڤایەتیین و دەژین. ئەمڕۆ و داهاتوو و راستیی ئێمە نوێنەرایەتی دەکەن.

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved