| ||
|
||
ڕاگەیەندراوێك فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی كوردستان له بارهی رووداوی خۆكوشتنی پێشمهرگهیهك له گرتووخانهی ئاسایش، دوای ئهوهی به هۆی خاوهندارێتی بۆ دهیان كیلۆگرام ماددهی هۆشبهرهوه، دهستگیركرابوو، راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكهفراکسیۆنی پارتی:
ڕاگەیەندراوێك لە فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەبارەی خۆکوشتنی پێشمەرگەیەک دوای ئەوەی بە دەیان کیلۆماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
بەر لە چەند ڕۆژێک کەسێک بە چەندین کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراو ئێمە هەر لە سەرەتاوە باوەڕمان وابوو کە دەبێت دادگا ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوەو متمانەی تەواومان بە دەزگای ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان هەیە کە لەم پرسانەدا بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن.
دوای خۆکوشتنی ئەم کەسە لە زیندان لیژنەی لاوهکی له ههردوو لێژنهی پێشمهرگه و کاروباری کۆمهڵایهتی پهرلهمانی کوردستان ڕاسپێردران کە بە ئەرکی پیشەیی خۆیان هەستن و لەلایەن دەزگای ئاسایشەوە هەموو ڕونکردنەوەیەک خرایە بەر دەستیان،لیژنەکان بەکاری خۆیان هەستان لەفراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئێمە پێمان وایە نابێت دەستوەردان بکەین لە کاروباری لیژنەکان و دەبێت ئەوان کاری پەرلەمانی خۆیان بکەن لەم بارەیەوە.
بەداخەوە هەر لەسەرەتاوە کەس و لایەن هەبوون و ویستوویانە ئەم بابەتە بە لاڕێدا ببەن و بیشێوێنن،بەڵام ئێستاش ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە دادگا کاری خۆی دەکات و نابێت فراکسیۆنێک بەدیاریکراوی کاربۆ شێواندنی ئەم پرسە بکات، دادگا هەیەو سەروەرەو لێژنەکانیش کاری پیشەیی خۆیان دەکەن و ئەوەی خستوویانەیە ڕوو لەسەر ئەم پرسە دەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد بووە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ٣٠/١/٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||