ته‌كنیكی نوێ نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر چاره‌ده‌كات
له دوایین داهێنانه پزیشكیه‌كاندا زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا له‌سان دیاگۆ توانیان ته‌كنیكێكی نوێیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر دۆزییه‌وه.
توێژه‌ره‌وان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا سیستمێكی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه له رێگه‌ی پێكهاته بایۆلۆژیه‌كانه‌وه ده‌توانێت نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر كه‌مبكاته‌وه،توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه ده‌توانێت خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری جگه‌ر كۆنتڕۆڵ بكات و هه‌رخانه‌یه‌ك سست بێت چالاكی بكاته‌وه یاخود بزری بكات.
دكتۆر داڤید برینه‌ر جێگری زانكۆی زانسته ته‌ندروسته‌كان و راگری كۆلێژی پزیشكی
زانكۆی كالیفۆرنیا رایگه‌یاند:كاتێك سه‌یری كۆمه‌ڵه خانه‌كان ده‌كه‌ین ده‌توانین
سه‌دان جۆر و پێكهاته‌ی جۆراوجۆر به‌دیبكه‌ین له یه‌ك كاتدا،ئه‌وه‌ش رێگه‌مان بۆ
خۆش ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی تازه له‌سستیه‌كانی جگه‌ر بڕوانین و چاره‌سه‌ری بۆ
بدۆزینه‌وه.
|