پەیامێك لە مەسعود بازانیەوە

 

مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا باسی لەو زوڵم و ناهەقییانە کرد کە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە کورد دەکرێت.

 

 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

سووتاندنی دەغل و دانی هاووڵاتیانی كورد لە ناوچەكانی ماددەی 140 و هەروەها كوشتن و ئازاردان و برینداركردنی خەڵكی كورد لەو ناوچانەدا كە ماوەیەكە بووەتە دیاردە و ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت، تاوانێكی گەورە و زوڵمێكی ئاشكرایە لە هاووڵاتیانی بێتاوانی كورد دەكرێت.

 

ئەوەی لەو ناوچانە دەگوزەرێت پێشێلكردنی یاسا و دەستوور و بەهاكانی مرۆڤایەتیە و زەنگی مەترسیشە بۆ ژیانی خەڵك و داهاتووی ئەو ناوچانە. ئەم زوڵمەی كە ڕۆژانە دەكرێت، سزادان و هەڵتەكاندنی خەڵكە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی .

 

سەپاندنی ئەو دۆخە بەسەر جووتیاران و خەڵكی سڤیلی ئەو ناوچانە بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارە بێنە دەنگ و حكوومەتی عێراقیش دەبێ بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و كۆتایی بەو ستەم و یاساشكێنیە بهێنێت كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێم لەدژی هاووڵاتیانی كورد ئەنجام دەدرێت.

 

مسعود بارزانی

٣٠/ ٥/ ٢٠١٩

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved