روونکردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

 

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشه‌كه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و سۆران عومه‌ر

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر داواكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی

 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

 

روونکردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە چەندین تۆمەتی ناڕاست  و بێ بنەمای ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد . سەرۆکی داواکاری گشتی داوای کردووە کە پەرلەمانتاری ناوبراو بەڵگەی پێویست لە بارەی تۆمەتەکانی، رادەستی لیژنەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات و راستی تۆمەتەکانی بسەلمێنێ، ئەگینا تۆمەتەکانی دەچنە خانەی بوختان و ناوزڕاندن و سەرەنجام رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە . بەڵام دوای چەندین جار ئاگادار کردنەوە، ناوبراو هیچ بەڵگەیەکی لەسەر تۆمەتەکانی پێشکەش نەکردووە و خۆی دەدزێتەوە، بۆیە داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، رێکارەکان بگیرێتەبەر تا راستییەکان روون ببنەوە و سنوورێکیش بۆ ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستنی ناوبراو دابنرێت .

 

خەڵکی کوردستان دەزانن سەرۆکی حکومەت لە رابردوودا چەند پشوودرێژ بووە بەرامبەر ناوزڕاندن و تۆمەتی بەشێک لە پەرلەمانتاران، بەلام خەریکە ئەم بابەتە دەبێتە دیاردەیەک کە لە پەنای کاری پەرلەمانتاری، بۆ مەبەستی سیاسی رای گشتی چەواشە دەکرێت .

 

 بۆ ئاگاداری هەموو لایەکیش بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانی لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراوە و بە واتای لێسەندنەوەی ئەندامێتی پەرلەمانی نییە ، بەڵکو پرۆسەیەکی یاسایی و مەدەنییە و هەر کاتێک پەرلەمانتار یاسا پێشێل بکات، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ماددە ( ٢٤ ) پارێزبەندیی لە سەر هەڵدەگیرێت تاکو دداگا بتوانێت لە رووی یاساییەوە   رێکار و رێچکەی خۆی بگرێتەبەر و کەسی پێشێلکار ڕووبەرووی یاسا بکرێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٤-٥-٢٠٢٠

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved