مەکتەبی ڕابەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌

 

بەبۆنەی ڕاەست کردنی مامۆستا کرێکار بە ئیتالیا،مەکتەبی ڕابەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ ،

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

 

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

 

(حسبنا اللە ونعم الوکیل)

 

هەواڵی ڕادەست کردنی مامۆستا کرێکارمان پێ گەیشت بە ئیتالیا وێڕای ئیدانەکردنی لەم کاتە ناهەمووارەدا کە ئەوروپاو ئیتالیا بەتایبەت توشی گەورەترین قەیرانی تەندروستی بۆتەوەو ڕۆژانە سەدان کەس دەبنە قوربانی .. ئەمەلەکاتێک دایە کە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەڵێن کۆنتڕۆڵیان لەدەست داوە .ئەم کارە بەگوماناوی و جێگەی نیگەرانی زۆر دەزانین بۆیە داوادەکەین حکومەتی ئیتالیا بەزوو ترین کات مامۆستا کرێکار ئازاد بکات و ژیانی نەخاتە بەر مەترسی کۆرونا ومەرگ خودانەخواستە،

ڕابەری گشتی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەی بەڕێزیان هاوسۆزی بۆ مامۆستاکرێکار دەربڕی.

 

مەکتەبی ڕابەری گشتی

۲۷/۳/۲۰۲۰

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved