| ||
|
||
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان‌و جیهانیشدا بەردەوامن‌و پێویستە هەمولایەك بە خۆپارێزیی تەواوەوە پابەندی هەمو ڕێنمایی‌و ڕێكارە تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامییەكان بن
بۆ/ هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابه‌ت/ گشتاندن
بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پێویستبونی هاووڵاتیان به خۆپارێزیی‌و پابه‌ندییان به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كانه‌وه‌و، له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شێك له پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه دیاریكراوه‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاریدا به:
یەکەم - مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان و جیهانیشدا به‌رده‌وامن و پێویسته هه‌موولایه‌ك به خۆپارێزیی ته‌واوه‌وه پابه‌ندی هه‌موو ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان بن.
دووەم - قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی هاتووچۆ له كاتژمێر ٦ی ئێواره بۆ ١٢ی شه‌و به‌رده‌وامه‌و له كاته‌كانی تریشدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژه‌ی هه‌یه، ته‌نها له حاڵه‌تی زۆر پێویستی دیاریكراودا، هاووڵاتیان ده‌توانن به‌پێ له سنوری گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیاندا، "به پابه‌ندبونی ته‌واویان به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه"، پێویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن.
سێیەم - ئه‌و بڕیار‌و به‌یان و رێكار و رێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا دیاریكراون، وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن. چوارەم - نوسینگه‌و دوكانی پێداویستیه كشتوكاڵییه‌كان له سه‌عات ٨ی به‌یانی بۆ سه‌عات ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ كراوه ده‌بن.
پێنجەم - نوسینگه‌كانی دراو‌و حه‌واڵه‌كردن، به‌پێی رێنمایی‌و رێكاره‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیی‌و ئارامیدا، ته‌نها له‌و كات و شوێنانه‌ی دیاریكراون ده‌كرێنه‌وه.
شەشەم - بانكه ئه‌هلیه‌كان هه‌فتانه له رۆژانی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه‌دا به‌پێی ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان له سه‌عات ٩ی به‌یانی بۆ سه‌عات ١ی نیوه‌ڕۆ ده‌كرێنه‌وه.
حەوتەم - خزمه‌تگوزارییه‌كانی "پێداویستیه‌كانی خانووبه‌ره(ئاو و كاره‌با)، كارگه‌كانی خوارده‌مه‌نیی ئاماده‌كراو، وه‌رشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت و داتاكردنه‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئۆتۆمبێل (رۆنگۆڕو په‌نچه‌رچی)، وه‌رشه‌ی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل‌و فرۆشتنی پێداویستی مۆبایل، شوێنی ئوتوی هه‌ڵم، سه‌رتاشخانه‌كان، ماسی فرۆشیی و شوێنه‌كانی فرۆشتنی ماسی، كه‌بابخانه‌و برژاوه‌كان)، ته‌نها له سنوری گه‌ڕه‌كه‌كاندا (واته شوێنه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شار‌و ناو بازاڕ‌و مۆڵ و بازاڕه داخراوه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ڕێنماییه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدا قه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ر دانراوه، ناگرێته‌وه" به‌پێی ئه‌و ڕێنمایی و رێكارانه‌ی كه له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه‌وه، بڵاوده‌كرێنه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رده‌وامبونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پابه‌ندیی هاووڵاتیان و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیی و كارگێڕیی و ئارامییه‌كان، ده‌كرێنه‌وه.
هەشتەم - هه‌ر خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك پابه‌ندی ته‌واوی بڕیار‌و رێنمایی و رێكاری دیاریكراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قائیمقامیه‌تی قه‌زاكان نه‌بێت، سزای یاسایی ده‌درێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ١٢-٤-٢٠٢٠
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||