| ||
|
||
لاهور شێخ جەنگی داوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکات
لاهور شێخ جهنگی بهرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ههرێمی كوردستان پهیامێكی لهبارەی رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبهر و رۆژانی دواتر بڵاوكردەوەو تیایدا داوای پێكهێنانی لیژنهیهك دەكات بۆ لێكۆڵینهوە لهو بابهته.
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژاسی پاراستن وزانیاری:
بۆ/ بەرێز سەرۆکی ئەنجوەنی وەزیران بەرێز جێگری سەرعکی ئەنجومەنی وەزیران بابەت/لیژنەی دەرخستی ڕاستیەکان
دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەداخەوە لەچەندین لاوە پێش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون تۆمەتی خیانەت ئاراستەی هەندێک کەس و لایەن کرا، هەرچەندە دەبوو لەجیاتی تۆمەت بەخشینەوەی پێش وەخت، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێمی ئەوکات کە راستەوخۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بوون، دەبوایە لیژنەی بەدواداچوون و گەیشتن بە راستی رووداوەکانیان لە ئاستی پەرلەمان و حکومەت پێکبهێنایە. بەڵام بەهەر بیانویەک بێت ئەوە نەکرا، بۆیە لە ئێستادا کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەژێر بەرپرسیاریەتی ئێوەدایە، داواتان لێدەکەم بۆ دەرخستنی راستییەکان و بەرچاوروونکردنی خەڵکی کوردستان لیژنەیەکی ئاست باڵا بۆ بەدواداچوون و گەیشتن بە راستییەکان سەبارەت بەهۆکارەکانی پاشەکشەی هێزی پێشمەرگە لە خورماتوو تا شنگال لە ١٦ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی ، وە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی هەندێ لە هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرا پێکبهێنرێت. چاو لە هیچ کەسێک و تۆمەتبار و کەمتەرخەم نەپۆشێت و لە کۆتاییدا ئەنجامەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکات.
لەگەڵ ڕێزدا....
ئاژانسی زانیاری لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژاسی پاراستن وزانیاری (زانیاری)
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||