‌ مامۆستایانی ئاینی ناكۆكن لەسەر چۆنیەتی سێكسكردن لەنێوان ژن و مێرد



زۆر ناشرینە كە زمانێك ناوی خودای گەورەی پێ بهێنرێت و ئەو كارە ناشرینەشی پێبكرێت.

 

 هەروەك چۆن لەزۆربەی كۆمەڵگاكانی جیهانی ئیسلامی، مشتومڕێكی زۆر هەیە لەسەر چۆنیەتی سێكسكردن لەنێوان ژن و مێرد كە چی حەلالەو چیش حەلال نییە، لەكوردستانیش زۆرجار لێرەو لەوێ، باس لەوە دەكرێت كە ئاخۆ لەرووی ئاینییەوە ژن و مێرد لەكاتی مومارەسەی سێكسی دروستە ئەندامی زاوزێی یەكتر بمژن یاخود نا؟.

بەشێوەیەكی گشتی تائێستا مامۆستایانی ئاینی لەكوردستان خۆیان بەدوور دەگرن لەهەر پرسێكی لەمجۆرە، وەك لەو راپۆرتەدا، سێ لەمامۆستایانی ئاینی شاری دهۆك ئامادەبوون قسەبكەن، بەڵام بەو مەرجەی ئاماژە بەناو و مەكانەتیان نەكرێت، بەپێچەوانەوەش دكتۆرە پسپۆڕ و لایەنە تەندروستیەكان زۆر راشكاوانە قسە لەسەر هەر پرسێكی گرنگی ژیانی مرۆڤەكان دەكەن.

یەكێ لەو مامۆستا ئاینییانەی شاری دهۆك كە نەیویست ئاماژە بەناوەكەی بكرێت، گوتی “هەر پەیوەندییەكی سێكسی كە لەنێوان ژن و مێرد بكرێت حەلالە جگە لەسێكسی لەدواوە، بۆ كرداری مژینیش لەنێوان ژن و مێرد، كارێكی دروستە بەو مەرجەی ئاوی ئەندامی زاوزێی هیچ كامێكیان نەچێتە دەمی ئەوەكەی دیكە، چونكە گەر ئاوەكە بچێتە دەمی هەر كامیان پرۆسەكە حەرام دەبێت”، مامۆستایەكی دیكەی ئاینی كە سەرەتا رازی نەبوو لەو بارەیەوە هیچ قسەیەك بكات، دواتر گوتی “لەئیسلام دا مژینی ئەندامی زاوزێ لەنێوان ژن و مێرد (مەكروهە)، بەڵام حەرام نەكراوە، بۆیە ئەگەر نەكرێت زۆر باشترە”.

دكتۆر نورەدین، پسپۆر لەبواری سێكسۆلۆژی، ئاماژەی بەوەكرد كەوا كرداری مژینی ئەندامی زاوزێ لەنێوان ژن و مێرد لەكاتی جووتبووندا، لەرووی زانستییەوە كاریگەری خراپی هەیە، چونكە وەكو ئەو دەڵێت دەمی مرۆڤ زۆر ناسكەو خێراش دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو میكرۆبەی كە لەناو ئەندامی زاوزێی ئافرەت هەیە، چونكە ئەندامی زاوزێی ئافرەت بەهۆی ناسكییەوەی بەشێوەیەكی زۆر خێرا میكرۆب یاخود ڤایرۆس خۆی دەگەیێنێتە لێوارەكانی و دێن و دەچن لەو شوێنەی كە پیاوەكە زمانی بۆ دەبات، هەر بۆیە لەرووی زانستییەوە مژینی ئەندامی زاوزێی ئافرەت، باشترە كە نەكرێت”

. لەسەر ئەو قسانەی دكتۆر نورەدین، مامۆستایەكی دیكەی ئاینی شاری دهۆك، كە نەیویست ئاماژە بەناوەكەی بكرێت، گوتی “هەر شتێك لەرووی زانستییەوە زیانی هەبێت، لەرووی ئاینییەوەش خراپە، بۆیە ئەگەر بەشێوەیەكی زانستی سەلمێنرا كە كرداری مژینی نێوان ژن و مێرد كارێكی زەرەرمەندە، ئەوا ئاینیش حەرامی دەكات، چونكە تائێستا لەرووی ئاینییەوە تەنها سێكسی دواوە حەرامە و نابێت ژن و پیاو ئەنجامی بدەن، ئەگینا هەموو شتێكی دیكە رێپێدراوە لەنێوان ژن و پیاو، ئەو مامۆستا ئاینییە ئەوەشی گوت كە “ئەگەر كرداری مژینیش بكرێت لەنێوان ژن و مێرد، وا باشترە هیچ كامێكیان رێگە بەوە نەدەن كە ئاوەكەیان بچێتە دەمی ئەوەكەی دیكە، چونكە بەو شێوەیە كردارەكەشیان دروستتر دەبێت.

مامۆستایەكی دیكەی ئاینی شاری دهۆك، مەسەلەكەی ئاوا لێكدایەوە، كە خودا بۆیە ژن و پیاوی دروست كردووە تاوەكو خۆشی و لەززەت لە لەشولاری یەكتری ببینن، بەڵام دەبێت ئەو خۆشییەش لەچوارچێوەی رەوشت و داب و نەریتی كوردەواری دابێت، بۆیە وەكو ئەو مامۆستایە ئاینییە گوتی “هیچ ئایەت و فەرموودەیەك لەسەر ئەوە نییە كە رێگربێت لەسەر كرداری مژین لەنێوان ژن و مێرد، بەڵام زانایانی ئاینی ئیسلام زۆربەیان لەسەر ئەوە كۆكن كەوا ئەم كردارە نەكرێت باشترە، چونكە لەگەڵ ئاداب و رەوشتی ئیسلامی ناگونجێت، لەبەر ئەوەی شتێكی زۆر ناشرینە كە زمانێك ناوی خودای گەورەی پێ بهێنرێت و ئەو كارە ناشرینەشی پێبكرێت.

 خودای گه وره که هه رئه ندامێکی له شی دروست بۆ کرداری خۆی که پێسپێردراوه نه ك بۆ شتی تر کۆئه ندامی زاوزێی نیر ومێ ئه کێکن له ودوو ئه ندامه ی چه سته .بۆ یه ئه دووئه ندامه کاری خۆیانه که کرداری سێکس به ئه جام بده ن پیویستی به وه نیه که هه ردوو ڕه گه زی نێرو مێ ئه ندامی زاوزێی یه کتری بمژن .ئه کرداره نه کرێت باشه چونکه له بواری ته ندروستیه وه هه م له بواری ئاینیشه وه دروست نیه.

هه رئه ندامێکی ڵه شی مرۆڤ کارێکی خۆیی پێسپێردراوه زۆر به ی بۆ چونه کانێش له ڕووانگه ی ئاینی وزانستی وپزیشکیشه وه ئه وه ده ڵین که مژینی کۆئه ندامی زاوزێی یه کتری کارێکیباش نیه بۆیه نه کردنی ئه کرداره زۆر باشه به تایبه تی که ئێمه موسوڵمانین ڕاسته نه له قورئاندا وه نه له فه رموده ی پێغه مبه درودی خدای له سه بێت به ڵام زۆربه ی زۆری زانایان پێیان باشه نه کرێت. به کورتی له هه موولایه نێکه وه باشتره ئه وکرداره ئه نجام نه درێت

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved