پەیامی پیرۆزبایی کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

 

 

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسوڵمانان دەکات.

 

دەقی پیرۆزبایەکەی کۆسرەت ڕەسول:

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی جیهان بەگشتی و كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرانی ڕێگای دیموكراسی و ئازادی بە تایبەتی دەكەم.

 

لەم جەژنە پیرۆزەدا، كە جەژنی ئاشتەوایی و تەبایی و گیانی یەكتر قبوڵكردنە، هیواخوازم هەموو لایەكمان بەگیانی لێپرسراویەتی نیشتمانیەوە دەستی ئاشتی و تەبایی و یەكڕیزی بۆ یەكتر درێژ بكەین و ململانێكانمان وەلابنێین و كۆتایی بەگرژی نێوانمان بهێنین و پێكەوە هەنگاو بنێین و دەستی برایەتی و تەبایی بۆ یەكتر درێژ بكەین و هەرچی زووە كێشەكانی هەرێمی كوردستان و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەست لەناو دەست و بەیەك تیم چارەسەر بكەین.

 

جارێكی تر جەژنە پیرۆزە لە هەموو لایەك دەكەم و هیواخوازم خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی هەموو لایەكمانی قبوڵ كردبێ.

 

كۆسرەت ڕەسول عەلی

جێگری سكرتێری گشتی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان

٣/٦/٢٠١٩

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved