کۆنفرانسی یەکێتی نەتەوەیی لە ئامەد کۆتایی هات

 

 

کۆنفڕانسی پارتە سیاسیەکان بە مەبەستی یەکێتی نەتەوەیی کورد دوای گۆتۆبێژێکی ٢ رۆژی بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامنامەیەک کۆتایی پێهات. نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان دوای گۆتۆبێژێکی دوو رۆژی ئەنجانامەکەیان ئاشکرا کرد. ئۆزان کارداش ئەندامی ئەنجومەنی پەدەکە-تە بە زمانی کورد و سینان چیفت یورەک سەرۆکی کەکەپە'ش بە زمانی تورکی ئەنجامنامەکەیان خوێندەوە.

 

ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:

 

"ئەم کۆنفڕانسە کە بە مەبەستی یەکێتی نەتەوەیی رێکخرا، لە ١٨-١٩ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٠ بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

 

لە کۆنفڕانسەکەدا دوای قسە و پەیامەکان کە بە زاراوەی کرمانجی و زازاکی و زمانی تورکی پێشکێش کران، نزیکەی ١٣٠ سیاسەتمەدار، ئەکادەمیسیەن، ژن، گەنج، ریشسپی و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون. بەشداربووان لەسەر سێ خال بیروڕایان ئاڵۆگۆڕ کردو پێشنیارەکانیان خستەروو.

 

گۆتۆبێژ لەسەر پێویستیی رێکەوتنی نەتەوەیی، لەسەر مۆدێل و بەرنامە و شێوازی بەڕێوەبەردن و کێشەکانی بەردەم رێکەوتن و رێبازەکانی چارەسەرکردنی، کرا. هاوکات هێرشی دژی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوە و هێرشەکانی سەر گەلەکەشامان گۆتۆبێژ کران.

 

بە تایبەت ژنان و گەنجان بە بیروڕاو پێشنیارەکانیان، رێگای گۆتۆبێژەکانی ناو کۆنفڕانسەکەیان کردەوە. ریشسپی و مامۆستا ئایینییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمۆنیستەکانیش بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان لە پاراستنی یەکێتی نەتەوەییان کرد، کە ئەمە خاڵێکی سەرنجڕاکێش و گرنگ بوو. دایکانیش بانگەوازییان ئاڕاستەی سیاسەتی کوردی کرد کە ئەوەش هێژا بوو. لە چوارچێوەی ئەو هەڵوێستانەدا کە لە کۆنفڕانسەکەدا خرانە روو، پێویستە پاراستنی دەستکەوتەکان لەسەر بنچینەی ئایدۆلۆجی نەبێت، بەڵکو لەسەر بنچینەی نرخ و دەستکەوتی نەتەوەیی و خاوەنداری و گەورەکردن بێت.

 

کادیران و پارتە کوردستانییەکان، بانگەوازی رێکەوتنی نەتەوەیی کە لە سەر ئاستی شەقام بەرز بووەتەوە، بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا لە کۆنفڕانسەکەدا بەرز نرخاند. ئەم پێویستییە کە لە قازی محمدەوە تا ئەمڕۆ هەیە و پێویستی یەکێتی باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و بانگ و پەیامەکانی جیهان بۆ ئێمە کە دە دەڵێن "ئێوە ببن بە یەک، ئێمەش پشتیوانیتان لێدەکەین" کادیر و پارتەکانی ناچار کرد کە یەکێتی نەتەوەیی بە بنچینە وەربگرن. ئەمە بارودۆخێکی ئەرێنییە و لەوانەشە لە مێژووی کوردستاندا بۆ یەکەم جار بێت لەم ئاستەدا ئەم پرسەیە خۆی دەخاتە روو!

 

لەم بارودۆخ و هەڵومەرجەدا پێویستە کادیر و پارتە سیاسیەکانمان، لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەییدا هەنگاو بنێن و بە رێنوێنی کۆنفڕانسەکە، ئەگەر رێگریش هەبێت، پێویستە ئەم هەنگاوەی یەکێتی نەتەوەیی بنرێت. گرنگ ئەوەیە کە هەنگاو بەرەو دواوە نەنرێت. بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە رێنوێنییەکانیان خستە روو، وتیان، "بە مەبەستی رێکەوتنی یەکێتی نەتەوەیی پێویستە بە بڕیار و بە سووربوون لەسەری رێبکرێت، بەڵام بە بێ پەلەکردن".ئەمەش هێڵێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەیە. لە کۆنفڕانسەکەدا خاڵە هاوبەشەکە ئەوە بوو، ئەو هەنگاوەی بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە باکوردی کوردستان دەنرێت، پێویستە لە پارچەکانی دیکەش ئەم هەنگاوە گەش بکرێت و بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی گەورە بکرێت.

 

خالێکی دیکەی کۆنفڕانسەکە بەشداریپێکردنی پارتەکانی دیکەی کوردییە کە لە دەرەوەی هەوڵەکانی ئەم رێکەوتنەن. ئەم هەڵوێستەش، هەڵوێستێکی ئەرێنی و هیوابەخشە.

 

ئێمە بە هیواوە دەستمان بەم کۆنفڕانسە کرد و بینیشمان کە ئەم هیوایە کاریگەری خۆی هەبوو. بۆ چالاککردنی ئەم هیوایە، کۆنفڕانسەکە ئەم پەیامەی هەیە؛ با هەم گۆتۆبێژی لەسەر بکەین، هەم بە شێوەیەکی چالاکانە لەسەر ئەو رێگایە بڕۆین."

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved