| ||
|
||
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی په‌یامێكی بڵاو کردەوە
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عێراق ده‌كات.
دەقی پەیامەکەی کۆمەڵ:
بسم الله الرحمن الرحیم
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان زۆر نیگه‌رانه له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، به‌تایبه‌ت دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی، به هێرشكردنه سه‌رو كوشتنی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی ناوداری كاریگه‌ر: قاسم سوله‌یمانی و، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و هاوه‌ڵانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزیی زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی و له نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا به‌تایبه‌ت، كه باجه‌كه‌شی گه‌لانی ناوچه‌كه به گشتی و گه‌لی عێراق به‌تایبه‌تی ده‌یدات.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و نزیكانی هه‌ردووك كه‌سایه‌تی و هه‌ردووك حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین. ئێمه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌خوازین هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌كان نه‌بنه هۆی ئاڵۆزبوون و گرژیی زیاتری بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی و، وه تاكو ده‌كرێت به حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نوێیه بكرێت و كێشه‌و گرفته‌كان به گفتوگۆ‌و حیوار چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||