کۆمەڵ: لەساڵیادی راپەرینی١٩٩١،پەیامێکی بڵاو کردەوە

 

 

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ،لە یادی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ پەیامێکی بڵاوکردەوەو ،

 

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان‌...

 

بسم الله الرحمن الرحیم

 

جەماوەری كوردستان

هاووڵاتیانی دەروازەی ڕاپەڕین

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

 

بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی ئازاری ١٩٩١ پیرۆزبایی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ـتان پێڕادەگەیەنین، ئەو ڕاپەڕینەی كە سەروەرییەكەی بەخوێنی شەهیدان‌و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان تۆماركرا، ڕاپەڕینێك دژبە ستەم‌و زۆرداری‌و لە پێناو ئازادی‌و خۆشگوزەرانیی ئەم گەلەدا بەرپاكرا، لە ئەنجامدا پەرلەمان‌و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا، بەڵام مەخابن ئەوەی جەماوەری كوردستان لە پێناویدا ڕاپەڕین‌و سەروماڵی خۆیان كردە قوربانی پاش دەیان ساڵ لە دەسەڵاتی كوردی بەتەواوەتی بەماف‌و خۆشگوزەرانییان نەگەشتوون.

 

هیواخوازین دڵسۆزانی گەل‌و نیشتیمان؛ بە پارت‌و كەسایەتیی‌و ڕێكخراوو گشت چین‌و توێژەكانەوە لە هەوڵی خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستاندابن‌و دامەزراوەكانی تری هەرێم خەمییان خەمی خەڵك بێت‌و هەوڵی بنەبڕكردنی گەندەڵی‌و بەرپاكردنی شەفافیەت‌و دابینكردنی خزمەتگوزاری بێت بۆ هاووڵاتیان.

 

لە خوای گەورە دەپاڕێینەوەو نزا دەكەین كە (ڤایرۆسی كۆرۆنا) زیاتر تەشەنە نەكات، خوا بەڕەحم‌و بەزەیی خۆی گەلەكەمان بپارێزێ‌، داواكارین دام‌ودەزگا تەندروستییەكان زیاتر پەرۆش بن‌و ڕێگا لەبڵاوبوونەوەی ئەم په‌تایه‌ بگرن، وە داواكارین هاووڵاتیانی كوردستان ـیش پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن.

 

پشت بەخوا كوردستان‌و عێراق‌و باقی مرۆڤایەتی پارێزراو تردەبن لەم په‌تایه‌.

 

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان

ئەنجومەنی سیاسی

 ٥ـی ئازاری ٢٠٢٠

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved