| ||
|
||
پیرۆزبایی كه‌جه‌كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان- كه‌جه‌كه، په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هیوادارین جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێته هۆی ئاشتی، ئارامی و ژیانێكی دیموكراتی بۆ جیهانی ئیسلامی، پیرۆزبایی جه‌ژن له هه‌موو موسوڵمانانی كوردستان و هه‌موو ئه‌و موسوڵمانانه ده‌كه‌ین كه لەكاتی ڕۆژووگرتندا داوای چاكه، ڕاستی، ماف و دادپه‌روه‌رییان بۆ مرۆڤایه‌تی كرد و به‌م شێوه‌یه عیباده‌تیان كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: جیهانی ئیسلامیی له بارودۆخێكی سه‌ختی ماددی و مه‌عنه‌ویدا، به‌هۆی كێشه ئابووریی و سیاسییه‌كان مانگی ڕۆژوویان تێپه‌ڕاند، ئه‌و گه‌لانه‌ی له جوگرافیایه‌ك ده‌ژین كه كولتووریی ئیسلامیی تێدا باڵاده‌سته، له‌نێو زه‌خت، زوڵم و سیاسه‌تی تووندوتیژیی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن (موسوڵمانین)، پێشوازیی له جه‌ژنێكی نوێ ده‌كه‌ن، ڕێگه‌ی ڕزگاریی له‌م كه‌شوهه‌وا و ژیانه‌ی كه له ئاست كولتووری ئێمه‌دا نییه، ئه‌وه‌یه به زیهنیه‌تی دیموكراتی كاری باش و جوان بكه‌ین، خۆمان ڕێكخه‌ین و تێ‌بكۆشین، هێڵی دیموكراتیی ئیسلام، ژیانی ئێستای موسوڵمانان و ڕژێمه سیاسییه‌كانی ئێستا هه‌ر ناوێكیشیان هه‌بێت، قبووڵ ناكات، ئیسلام ئایینێكی كراوه و خاوه‌ن به‌های دیموكراتییه كه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بپه‌رستی، دیكتاتۆره نه‌ته‌وه‌په‌رست و پاكتاوكاره‌كان كه ئایین له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاردێنن.
"گه‌وره‌ترین عیباده‌ت به‌رخۆدانه له دژی زوڵم"
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، کە گه‌لی كوردستان مانگی ڕه‌مه‌زانی به به‌رخۆدانێكی گه‌وره ته‌واو كردووه. ڕایگه‌یاند: دایكانی كورد زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌ڕۆژوو بوون، له مه‌یدانه‌كان له‌نێو تێكۆشانی دیموكراتیدا بوون. به‌م شێوه‌یه بوونه ده‌نگی ویژدان و جارێكی دیكه به‌ها مرۆییه‌كانیان وه‌بیرهێنایه‌وه، له‌سایه‌ی ئه‌م به‌رخۆدانه‌دا له ڕووی ئایینییه‌وه خێرێكی گه‌وره‌یان كرد، گه‌لی كورد له دژی هێرشه سه‌ركوتكاره‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په تێده‌كۆشێت، دایكانی كورد له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا بوونه نوێنه‌ر و پێشه‌نگی پێوانی (گه‌وره‌ترین عیباده‌ت به‌رخۆدانه له دژی زوڵم)، گه‌لی كورد و دۆسته‌كانیان پشتگیری‌یان له به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گوڤه‌ن كرد، كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندا بوو، به‌م شێوه‌یه وه‌هایان كرد به بڕوا و هیوایه‌كی زیاتره‌وه ده‌ست به‌م جه‌ژنه بكه‌ین، به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی بزووتنه‌وه‌كه‌مانه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له دایكانی له‌چك سپیی، كوردستانییان و هه‌موو دۆستان ده‌كه‌ین كه له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن دوعایان كرد.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شتێكی دیكه كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نه‌گۆڕا، هێرشه‌كانی ڕژێمی فاشیستی ئه‌ردۆغان - باخچه‌لی بوو كه به‌بێ دابڕان له توركیا و كوردستان درێژه‌یان پێدا، ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په له قۆستنه‌وه‌ی ئایین سنووره‌كان ناناسن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانی ئایین و درۆ ڕاستیی نه‌ته‌وه‌په‌رستبوون و فاشیستبوونی خۆیان بشارنه‌وه، به‌كارهێنانی درووشمی ئیسلامی بۆ كوشتنی كوردان و بۆردوومانكردنی چیاكانی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه پیشان ده‌دات كه شتێكی باش ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی ستایشی خۆی بكات له كوشتنی مرۆڤه‌كان له مرۆڤایه‌تی ده‌رچووه و ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك پێشكه‌شی گه‌له‌كانمان ده‌كات، به‌م ڕێگه‌یه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به سیسته‌مه‌كه‌ی بدات له كۆشك، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه بانگی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین له توركیا كه له دژی ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن، ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه باوه‌ڕیی ئێوه ناشیرین ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئێوه بكه‌نه هاوبه‌شی گوناهه‌كانیان، پێویسته ئیدی ئێوه ڕێگه نه‌ده‌ن گوناهكارێك چاوترسێنتان بكات و ئێوه‌ش گوناهبار بكات، له دژی ڕژێمی سه‌ركوتكار و فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه هه‌وڵ ده‌دات گه‌له‌كه‌مان به برسێتی و هه‌ژاریی ڕابێنێت، ده‌مانه‌وێت وه‌بیری بێنینه‌وه كه ئیسلامیترین هه‌ڵوێست، مرۆڤانه‌ترین هه‌ڵوێست، دیموكراتیترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه له دژی ئه‌م ڕژێمه تێبكۆشن.
بانگه‌واز بۆ تێكۆشین دژبه ده‌سه‌ڵاته‌كان
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه: له‌م جه‌ژنه‌دا پێویسته زیاتر خاوه‌ندارێتی له شه‌هیدان بكرێت و یادیان بكرێته‌وه، پێویسته له به‌رزترین ئاستدا پشتگیریی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و زیندانییان بكه‌ین، به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌وه جارێكی دیكه سه‌ری ڕێز و وه‌فاداریی بۆ یادی شه‌هیدانی خۆمان داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ بكه‌ین كه به ئه‌وانمان داوه، له‌م قۆناغه‌دا كه یه‌كێتیی هێزی دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بۆ ژیانێكی ڕه‌وا زۆر گرنگه، جارێكی دیكه به‌بیری دێنینەوه، كه پێویسته له دژی ڕژێمی پاكتاوكار تێكۆشانمان گه‌وره بكه‌ین و به‌م شێوه‌یه جه‌ژنه‌كه پیرۆز بكه‌ین.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە-دا هاتووە: به‌م بۆنه‌یه‌وه بانگی تورك، عه‌ره‌ب، فارس و گه‌لانی دیكه‌ی موسوڵمان ده‌كه‌ین كه یه‌كێتیی دیموكراتی پته‌و بكه‌ن و به ڕوحی برایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، بانگی گه‌لانی خۆمان ده‌كه‌ین كه به باوه‌ڕییه‌كی هاوبه‌ش له دژی فاشیسته‌كانی دوژمنی مرۆڤایه‌تی، مه‌زهه‌بپه‌رست و ئه‌و هێزانه‌ی ئایین به‌خراپی به‌كاردێنن، تێبكۆشن. پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان لێ ده‌كه‌ین.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||