| ||
|
||
ڕاگەیەندراوێك لە بارەی دۆخی کەرکوکەوە
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئاسۆ مامه‌ند له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ته‌ئكیده‌كاته‌وه ده‌ست به‌رداربوون له كوردستانی بوونی شاری كه‌ركوك هێڵی سوره‌و قابیلی جه‌ده‌ل و موساوه‌مه نیه.
دە‌قی راگه‌یه‌نراوە‌كه:
قسه‌یه‌ك بۆ چه‌واشه‌كاره‌كان ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك كه‌ناڵی سێبه‌رو كه‌سانی مه‌به‌ستدار، له‌باره‌ی چه‌ند بۆچونێكی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌وه قسه‌و لێدوان و خوێندنه‌وه‌ی ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه, كه بێگومان له باری لۆژیكه‌وه هیچ بایه‌خێكیان نیه، به‌ڵام ناشكرێت بۆچون و دیدی مه‌به‌ستدارو ژه‌هراوی لێبگه‌ڕێن وه‌ك به‌رزه‌كی بانان و بێ وه‌ڵام گوزه‌ربكات، هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند هه‌ر له‌ئان و ساتی ریفراندۆمه‌وه خوێندنه‌ویه‌كی جیاوازیان بۆ پرسی كه‌ركوك هه‌بوو، پێیان وابوو ئه‌م پرسه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی عه‌قلانی دوور له موهاته‌رات و خیتابی سه‌رشاشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت، كاتێك رووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ریش ڕوویدا, ئێمه ماینه‌وه تا وه‌ك هیچ نه‌خشه‌یه‌ك نه‌بێته به‌دیلی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستور، دۆست و نه‌یار شاهیدن مانه‌وه‌ی ئێمه بووه فاكته‌رێكی بنچینه‌ی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌عریبێكی تر، ئێستاش كه هه‌وڵ هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگا وه بۆگۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركوك, نایشارینه‌وه‌و به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش به‌گژیدا ئه‌چینه‌وه، هه‌وڵ هه‌یه كه‌ركوك جارێكی تر دیموگرافیاكه‌ی بشێوێنرێت، خه‌ڵكی شۆڤێنی زۆرن مه‌رامیان ته‌عریب كردنی كه‌ركوكه، هه‌وڵیشیان له‌م باره‌وه زۆر ئاشكرایه، ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌و رێگرێكانی به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان له كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كه‌ین و له سه‌ریان ئه‌دوێن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین ده‌ست به‌رداربوون له كوردستانی بوونی شاره‌كه هێڵی سوره‌و قابیلی جه‌ده‌ل و موساوه‌مه نیه، ئێمه له‌جیاتی موهاته‌رات و قسه‌ی بێبنه‌ما له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی خۆماندا به‌گژ هه‌موو مه‌ترسێكاندا ده‌چینه‌وه‌و كه‌ركوكیش پارویه‌كی چه‌ور نیه به ئاسانی قوت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوكیش لێدوان و قسه‌ی بێبنه‌ما ریز ده‌كه‌ن ناتوانن یه‌ك سانتی مه‌تر له ئامانجه باڵاكانمان دوورمان بخه‌نه‌وه، ده‌ستور په‌یمانی نوسراوی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانه‌و ئێمه‌ش وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی سه‌یری ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ین به‌بنه‌مای هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه‌ی كه شۆڤێنێكان له‌م شاره‌دا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كه‌ركوك
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||