بەوێنە.. ناوی شەقامی شەهید شێرکۆ  گۆڕا بۆ ناوێکی تورکمانی

بەعەرەب کوردن و بەتورکردنی کەرکوك بەردەوامە

بەرەی ترکمانی لەکەرکوک (شەقامی شەهید شێرکۆ شوانی) گۆڕێ بۆ ناوی تورکمانێك.

بەرەری ترکمانی لەکەرکوک ناوی (شەقامی شەهید شێرکۆ شوانی) ئەگۆڕێ بۆ ناوی تورکمانێك و کردی بە( د. یڵدرم دمرچی )جادەسی!

 

 

کورتەیەک لە ژیان نامەی

شه هیدی فه‌رمانده‌ لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی

شێركۆفاتیح نامیق کریم شوانی

لە ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیه‌ی ماوەت لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە لە دایک بووە لە سالی ١٩٧٤چۆتە بەر خوێندن هەردوو قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە ماوەت تەواو کردوە لە ساڵی ١٩٧٩فاتیح شوانی باوکی ده‌بێتە پێشمەرگە ڕۆژی ١٥ ئەیلول ساڵی ١٩٧٤دەسگیرى دەکەن بە منداڵی شه هید شێرکۆ ساڵێک تەمەنی لە سجنی گەورەی سلێمانی بەسەر دەبات

١٨ئادار ساڵی ١٩٨١بە لێبوردنی گشتی ئازاد کراون پاش ئازاد کردنیان ده‌چنە شارە ئازاد کراوە کانی کوردستان ساڵی ١٠٨٤پەیوەندی کردوە بە ڕێخستنە کانی( ی ن ک )وە دەکات

 ساڵی ١٩٨٧شەهید هەر لە لاوێتیدا چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی و لە گەڵ باوکی دەبێتە پێشمەرگە لە کاتی ئەنفالدا ڕو لە ئێران دەکەن و لە گەڵ بڵێسەی ڕاپەرین ١٩٩١لە گەڵ هیزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سلێمانی و لە ئازاد کردنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەشداردەبن لە شاری کەرکوک فاتیح شوانی باوکی برین دار دەبێ لە دەسپێکی کۆرەوەکەدا ئاوارە دەبن دواتر بە نهێنی لە سەر فەرمانی سەرکردایەتی دەگەرێنەوە چەم چماڵ و شوان

 لە ١٨/٥/١٩٩١شەهید شێرکۆ پێشمەرگەیەکی هاوڕێی لە دەربەندی بازیان بە هەڵە دەکەونە بۆسەی لیوای حەرەس جمهوریەوە دەسگیر دەکرێن و ڕەوانەی کەرکوک و پاشان لە ئەمنی عامەی بەغدا دەکرێن پاش دادگایکردنیان لە داگای بە ناو سەورە حکومی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچو کاک شێرکۆ بە هەڤاڵانی وت برادەران دڵگران مەبن ئێرە شوێنی شەهیدانی وەک خاڵە شەها ب و ئەنوه‌رو جەعفەرو سەدان شەهیدی تربوە شۆڕش لێرەوە بڵێسەی سەندووە پاش ماوەیەک لە گەڵ چەند ئەفسەرێکی ڕژێمی عێراق دیل بە دیلیان پێکراو ئازاد کران شەهید شیرکۆ دواتر کرا بە فەرماندەی بەتالوێنی ١٣ی شوان لە هیزی شوان کەرکوک .

لەساڵی ١٩٩٣ژیانی هاو سەری پێک هێناوە لە بەرهەمی ئەم هاو سەر گیرییە سێ منداڵی هەیە بە ناوە کانی (براکۆ ڕێکان دیار)لە گەڵ یەکگرتنەوەی سوپای کوردستاندا شەهید شیرکۆ بووە فەرماندەی لیوای قیادەی کرکوک پاشان دەچێتە لە شکری بازیان لە گەڵ کاک ئەنوه‌ر دۆڵانی درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی دەدا

 لە ساڵی ١٩٩٦لە لایەن بەڕێز مام جەلالەوە خەڵاتی قارەمانێتی پێ دەبەخشرێ پاشان دەکرێ بە بەرپرسی مەشقو پشکنین لە فەرماندەی کەرکوک لە گەڵ لیوا کاکەمەند پاشان دەچێتە خولی قەلا چۆلان بەسەرکەوتوی خولەکە بریوە

 لە ساڵی ٢٠٠٣بەشداری شەڕەکانی گروپی تیرۆریستی جندالاسلامی کردوە لە هەڵەبجەو هەورامان یەک لە هاوڕێکانی شەهید دەبێ بە ناوی علی محمەد هەمزەی

 لەساڵی ٢٠٠٣دا بەشداری ئازاد کردنی شاری کەرکوکی کردوە بەرەو خۆر ئاوای کەرکوک پێشرەوی دەکات لە ناوچەی ڕیاز بەسەختی برین دار دەبێت ڕائید فاتیح عەبدوڵا ی جێگری موبارەک عوبێد و وریا حمە رەزا پورزای شەهید دەبن شەهید شێرکۆ لە بەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆش خانەی تاران دەکرێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە چاوێکی لە دەس دەدا

لە ساڵی ٢٠٠٦ دەکرێت بە فەرماندەی لیوای ١٠ی کەرکوک بۆ پاریزگاری لە شارەکە ده کا بارەگای لە قەرەنجیر بو لیواکەی یەک بو لە لیوا چالاكه‌کان بو بوە چقڵی چاوی تیرۆستان

ساڵی ٢٠٠٩ لەبەر کارو چالاکییەکانی لە لایەن سەرۆک مام جەلال دوبارە خەڵات دەکرێتەوە توانی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە دەورو بەری کەرکوک جێگیر بکات

 ساڵی ٢٠١٠ دەکرێتە فەرماندەی لیوای١ لە پاڵ ئەم ئەرکەوە دەبێتە ئەندامی لیژنەی ئەمنی کرکوک له هەرشوێنێک مەترسی لە سەر کەرکوک هەبوایە شەهید شێرکۆ لەوێ سەنگەری قایم دەکرد لە گەڵ هیزەکان ئەمریکا پەیوەندییەکی پتەوی دروست کردبوو مایەی متمانی ئەمریکێکان بوو کە بەسەر کەوتوی خولەکانی تەواو کردبو پاش ئەوەی شاری موسل لە لایەن تیرۆستانی داعش داگیر کراو مەترسی لەسەر شاری کەرکوکیش دروست کردبو کاک شێرکۆ ئەڵغانێکی بەدەوری شارەکە دروست کردبوو لە زۆربەی شەڕەکانی دژ بە تیرۆستان لە باشوری شارەکە و تەلەر وەرد و مەلا عبدالڵەو مەکتەب خالید ڕۆڵێکی قارەمانەنی بینی .

لە ڕۆژی ١٧ی تەموزی ساڵی ٢٠١٤لە تەلەروەرد دوبارە بەسەختی برین دار بو هیشتا بەتەواوی چاک نەببۆوە خۆی گەیاندەوە بەرەکانی جەنگ لەگەڵ برین داربونی خۆی یەک لە پاسەوانەکانی بە ناوی(سەمەد ئەحمەد )شەهید دەبێت وە چەند پاسەوانێکی برین دار دەبن

لە ڕۆژی ٢٤/١٢/٢٠١٢ داعش تەللوه‌رد داگیر کرد کاک کۆسرەت شه هید شێرکۆی دەست نیشان کرد بۆ گرتنەوەی و لە گەڵ چەند فەر ماندەیەکی لە کاتی کۆنترۆڵ کردنەوەی دا( ملازم هاشم بنەیی )و( عەتای کاکە حەمە ی حاجی محمود) و( کەمالی حاجی ئاغا) کۆمەڵێ پێشمەرگەی قارەمان شەهید بون بەشەهید بونی ئەم پۆلە پێشمەرگەیە زۆر خەمباربو وتی شەری من لە ئێرەوە لە گەڵ داعش دەست پێ دەکابویە شێرکۆ وەکو شیر لە تۆڵەی ئەم شەهیدانە داعشی تیک شکاند و بە شەهید بونی خۆشی مژدەی تەواوی ناوچەکانی ڕاگەیاند .

لە ڕۆژی ٣٠ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥شەهید شێرکۆ لەگەڵ شەهید (نەشئەت جەمیل بنەیی) و (دانا عباس بنەیی) و (مەریوان عبدالرحمان بنەیی )و (کاوە محمد تۆفیق) گەیشتنە کاروانی نەمران

 

 

سپی

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved