| ||
|
||
تەقینەوەیەک لە کامپى پەنابەرانی مەخمور ڕوویدا
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه ٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧، هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور و به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له ناوچه‌كه، تا ئێستا شه‌هیدێك و هه‌شت بریندار هه‌یه. برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی کامپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی له مه‌خمور گوێزراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر. به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که برینداره‌کان پێویستیان به خوێنه، داوا له هاوڵاتیان ده‌که‌ن که به به‌خشینی خوێن به برینداره‌کان هاوکاری پێشکه‌ش بکه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که زانیارى بڵاوکرده‌وه
ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور ده‌ستنیشانى کرد له هێرشه‌که‌ى سه‌ر کامپى مه‌خمور حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردێنن به‌رپرسیارن. که‌مێک پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور لێدوانێکى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى کامپى مه‌خمور بڵاوکرده‌وه. له لێدوانه‌که‌دا هاتووه: ڕۆژى ٦ى کانونى دووه‌م کاتژمێر ٦:٤٥ى ئێواره له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌ریى مه‌خمور، ئه‌وانه‌ى که له کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى که له‌ژێر کۆنترۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه، هێرشێکى هه‌وایى ئه‌نجام دراوه، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا، له هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌رى مه‌خمور شه‌هید و بریندار هه‌ن. هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌ریى مه‌خمورى له مانگى ئابى ساڵى ٢٠١٤دا به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى کامپه‌که له به‌رامبه‌ر هێرشى چه‌ته‌کانى داعش بپارێزن، دامه‌زراوه. ئه‌و یه‌کینانه‌ى له لایه‌ن گه‌لى کامپه‌که‌وه دروست کراون له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش، هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى به شێوه‌یه‌کى چالاک پاراستووه. له‌و ئه‌و هێرشه‌دا که نازانرێت له‌لایه‌ن کێوه ئه‌نجام دراوه، حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردێنن، به‌رپرسیان، ئاسمانى ئه‌م شوێنه‌ى که هێرشه‌که‌ى لێ ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه ده‌پارێزرێت، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه ئێمه چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراق لێدوانێکى به په‌له بدات.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||