پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان داوای هەڵگرتنی گەمارۆی مەخمور دەکەن

 

 

 

 ناوەندی هەواڵ

پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان نامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم کرد و داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کامپی مەخموریان کرد.

 

لەسەر گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور و دۆخی خراپی دانیشتووانەکەی، پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان نامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی هەرێم کرد، نامەکە ڕادەستی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەرلین و نوسینگەکەی لە باشوری کوردستان کراوە.

 

لە نامەکەدا هاتووە:

 ئەم نامەیە و داوای ئێمە بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزایران و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانە، هەروەک ئێوەش دەزانن و لە نزیکەوە ئاگادارن، ماوەیەکی درێژە کامپی مەخمور لەژێر گەمارۆی بەڕیوبەرایەتی هەرێمی کوردستاندایە، ئێوە و گەلی کورد دەبینن کە دۆخی ١٢ هەزار کوردستانی لەوێ زۆر زۆر خراپە.

 

سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک چۆن بووتە بەڵایەک بەسەر جیهانەوە، ئاواش لەسەر گەلەکەمان بووەتە بەڵا و مەترسی، بێگومان ئەم مەترسییە لەسەر گەلەکەمان لە مەخمور گەورەترە، چونکە ئەو بارودۆخەی ئەوان تێیدان بۆخۆی هەڕەشەیە لەسەر تەندروستییان، ژیانیان بە تەواوەتی لە دۆخێکی مەترسیداردایە.

 

گەمارۆکە هەڵگرن

 

بەناوی کەسایەتی، پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان کە ناویان لەژێر ئەم نامەیە هاتووە، داوا دەکەین ئەم گەمارۆیە دەستوبەرد هەڵبگیرێت، پیویست ناکات ئێمە بڵێین کە گەلەکەمان لەوێ هەموو کوردن و زۆربەیان ژن و مەنداڵن، چونکە ئێوە هەموویان دەناسن.

 

ئێمە ئەم گەمارۆیە لەلایەن ئێوەوە بە شایستە نازانین، ئێمە، ئێوە لەم بابەتە و لەم هەڵویستە گەورەتر دەبینین، چونکە ئێمە بەرپرسیاریتان لە هەرێم فراوانتر لە ئاستی کوردستان دەبینین، هەڵویستی ئێمە لەم بوارەدا، هاوکات پێوەری هەڵویستمان بۆ یەکێتی نەتەوەییە.

ئەم گەمارۆیە شایەنی کەسایەتی ئێوە نییە، بۆیە باوەڕمان وایە کە ئێوە ڕێز لە داواکارییەکامان دەگرن و لە کاتێکی هەرە نزیکدا ئەم گەمارۆیە هەڵدەگرن.

باوەڕمان پێتانە، ئەرێنیانە هیواتان لێدەکەین و پێداگرین لەسەر داخوازییەکەمان، بە سڵاو و ڕێزەوە، چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیتانیان.

 

ئەو پارت و ڕێکخراوانەی نامەکەیان واژۆ کردووە:

 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان - یەکێتی

تەڤگەری گۆڕان

کۆنگرەی چڤاکی دیموکراتی- ئەوروپا- کەجەدەئێ

تەڤگەری ژنانی کوردستان- ئەوروپا- تەژەئێ

حزبی شیوعی

حزبی زەحمەتکێشان

پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان- پادێ

تەڤگەری ئازادی

پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە

پارتی دیموکراتی کورد- سوریا

پارتی چەپی کورد- سوریا

پارتی نۆژەنی کوردستانی- سوریا

پارتی دیموکراتی کورد- سوریا- ئەلپارتی

پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد- سوریا

پارتی چەپی دیموکراتی کورد- سوریا

پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد- سوریا

پارتی ڕێککەوتنی کورد- سوریا

پارتی چاکسازی کورد- سوریا

پارتی کەسکی کوردستان- سوریا

پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریا

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان- سوریا

پارتی ئیسلامی کوردستان- پیک

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان- کەکەپە

تەڤگەری کاوە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک

یەکێتی شۆڕشگیرانی کوردستان

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی کوردستان- کۆدار

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار

پلاتفۆرمی هەورام

پلاتفۆرمی زاگرۆس

پلاتفۆرمی یارسان

یاری کورد

Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V

فیدراسیۆنی عەلەویانی کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵانی ئێزدی

جڤاکی ئیسلامی کوردستان

ئەنستیوتی کورد- ئەڵمانیا

ئەنستیوتی کورد- بروکسل

ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

یەکێتی ئێزدیانی سوری

Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlîn

Dachverband der Êzidischen Frauenräte

DKF (Deutsch-Kurdisches Forum) e.V Dresden

کۆنگرەی گەلی مەزۆپتامیا

پارتی ئازادی مەزۆپتامیا

Kurdistan Human Rights Association

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved