کەجەکە: بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەستنە سەرپێ

 

 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ناڕەزایی دەربڕی بەرانبەر رێککەوتنی نێوان ئەمریکا – تورکیا و ڕووسیا - تورکیا، ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە.

 

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەـ شیوەیە:

 

ئەو ڕێککەوتنانەی قەبوڵ ناکرێن، ئەنجام دران

 

"ئەو یاری و پیلانگێڕییانەی لە دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەکرێن بەردەوامن، سەرەتا ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاش لەگەڵ ڕووسیا کرا، ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە، قەبوڵ ناکرێت. ئەوەش لە سیاسەتێکی بێئەخلاقی و بێویژدانی سەرچاوەی گرتووە، ئەوانەی سود بە دەوڵەتی تورک دەگەیەنن لەدژی کورد، چ ئەمریکا، ڕووسیا و دەوڵەتانی دیکە، کورد دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ئەوانەی کە دەیانەوێت کورد لەناو ببەن، بەو واتایە دێت کە دەوڵەتی تورکیان خستووەتە شوێنی کورد.

 

ئەوانەی دەبنە هاوکاری قڕکردنی کورد

 

کورد و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستەمێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، دیموکراتیک و ئاشتیانە و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردبوو،  وێڕای ئەوەش هێرشیان کرد، بە کراوەیی نیشانی دەدات ڕووبەڕووی دوژمنێکی چۆنن، ئەوەش سەرچاوەکەی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکە لەدژی کورد، پەسەندکردنی ئەو دوژمنایەتییەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کورد، چەپەڵترین بێئەخلاقی سیاسی مێژووی جیهانە، ئەوانەی ئەو بێئەخلاقییە سیاسی و هاوکاری قڕکردنی کورد دەکات، دەبنە هاوکاری قڕکرنی کورد، ئەمریکا، ڕووسیا، هەموو ئەو هێزانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ قرکردنی کورد، لە لایەن مرۆڤایەتی و مێژووەوە دادگایی دەکرێن".

 

سڵاو لە هەموو ئەو گەلانەی ٢ی تشرینی دووەم پشتیوانی دەکەن

 

هەموو مرۆڤایەتی و ڕای گشتی دیموکراتیک،  بینیان هێرشی قڕکەر دەکرێنە سەر گەلی کورد، بۆیە هەم لە دژی هێرشە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک و ئەوانەی بوونە هاوکاری ئەو هێرشانە ڕژانە ناو شەقامەکان، ئەو ڕاپەڕینەش لە ٢ی تشرینی دووەم لە هەموو جیهان بەڕێوەدەچێت، لەبەرئەوە سڵاو لە هەموو گەل و هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین کە لە ٢ی تشرینی دووەم بۆ پشتیوانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرژێنە ناو شەقامەکان، ئەو تێکۆشانە قارەمانانەی گەلی کورد دەیکات، هەروا هەستانەسەر پێی مرۆڤایەتی، بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەڕووخێنێت.

 

رێککەوتنی ئەمریکا- تورکیا پیلانگێڕییەکە ترەمپی ڕزگار کردووە

 

رێککەوتنی ئەمریکا-تورکیا، پلانگێڕییەکە سەرۆکی ئەمریکا ڕزگار دەکات، هەروەها پیلانگێڕییەکە لەدژی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەستاندنی بەرخۆدانی قەسەدە کە پاڵپشتی گەلانی جیهانی بۆ دروست ببوو، ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لەدژی کورد بەکارهێنا بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا پاکتاو بکات و سیستمی دیموکراتیک و ئازاد لەناو ببات، کورد و گەلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای ڕیککەوتنی دیموکراتیک دەیانویست سوریایەکی دیموکرات بونیاد بنێن، ڕووسیا بە سیاسەتەکەی خۆی دەوڵەتی تورکی دوژمنی کورد و گەلانی سوریا بۆ خستنی سوریا بەکار دەهێنێت، وەک چۆن لە عەفرین ڕێگەی بە قڕکردنی کورد دا، ئێستاش یارییە چەپەڵەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەردەوام دەکات.

 

دەبێت بەرخۆدانێکی مێژوویی ڕابەرایەتی بکرێت

 

مومکین نییە گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بستێکی خاکەکەیان بدەنە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، بەو مانایەی لەسەر سنووری دەوڵەتی تورک دەورییەی ڕووسیان هەروەها دوورخستنەوەی قەسەدە لە سنوور و دەرکردنی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە کراوەیی دیارە کە ئەوەش مایەی قەبوڵکردن نییە، خۆی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رێگەی دابوو لە هێڵی سنوور سوپای سوریا و ڕووسیا دەورییەی هاوبەشیان هەبێت، هەروەها لە دەرەوەی ئەو سیستمە سیاسییەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها ڕۆڵی قەسەدە لە ڕێگەی کۆبوونەوەکان دیار و ڕوون بوون، لەو لایەنەوە پێویستە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە کە هێزی پاراستنیانە ڕێبەرایەتی بەرخۆدانێکی مێژووی بکات، بە کورتی، سەپاندنەکانی ڕووسیا و سوریا بۆسەر گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاو هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت پەسەندی بکەن، بە بەرخۆدانێک وەڵام بدرێتەوە.

 

دەبێت ڕووسیا و سوریا سود لەوە وەرنەگرن

 

رووسیا و ئەو سوریایەی کە هەیە، بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان لە سوریا چارەسەر بکات و کۆتایی بە داگیرکەری تورک بێنێت لە سوریا، ئینجا بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک لەگەڵ گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای چەند ڕێککەوتنێک کە سوریا لە داگیرکاریی ڕزگار بکات، مومکینە، دەبێت دەوڵەتی ڕووسیا و سوریا سوود لەو ڕەفتارە باشەی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەرنەگرێت، ڕێزی مافەکانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بگرێت، لەسەر بنەمای دیموکراتی لە بابەتی یەکڕیزیی سوریا بکاتە هەڵیکی مێژوویی، گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو هەلەیان ڕەخساندووە، ئەو هەلە مێژووییە کە ڕێککەوتنەکانی تورکیا پەسەند نەکات و ڕووخاندنی تورکیای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خراوەتە بۆسەوە.

 

بەرخۆدانێک کە قوربانییەکان بخەنە بەرچاوان

 

دەبێت گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو سەپاندنێک پەسەند نەکەن و بە بەرخۆدان و پاڵپشتی گەلانی جیهانەوە ڕەتی بکەنەوە، لەدژی سەپاندنی هەبوونی دۆخێکی سیاسی کە ئەو دەستکەوتانەی بە بەرخۆدان دەردەکەون نیشان بدرێن، لە حەقیقەتی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاوەکو بەرخۆدانێکی بە قوربانی نەخەنە بەرچاویان، مومکین نییە کە هیچ دەستکەوتێک وەدەست بێت. لەو بوارەوە بۆ کورد دۆخێکی مێژووییە کە دەرفەتەکانی سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و ئەو دۆخە سیاسیە بە ڕاستی بگرێتە دەست و تاوتوێ بکات. هەموو یاریی و پلانگێڕییەکان بە بەرخۆدان پووچەڵ بکاتەوە؛ بە پاڵپشتی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو مرۆڤایەتی گەورە دەبێت و سەردەکەوێت. دۆخی سیاسی و ئەو هەلانەی بە بەرخۆدانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خستوەتەڕوو، بە کراوەیی دیاریکراوە و کە بە بەرخۆدان سەردەکەوێت، لەسەر ئەو بنەمایە لە تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتن دەخوازین.

 

بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ

 

دەبێت لە ٢ی تشرینی دووەم لەسەر بانگەوازی"بۆ ڕۆژئاوا هەستنە سەر پێ"سەرتاسەری گەلی کورد دۆست و مرۆڤایەتی دیموکراتیک ئەو ڕۆژە بکەنە ڕۆژی تێکشکاندنی قڕکەران و سەرخستنی گەلان."

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved