کەجەکە: تورکیا لەپشت هێرشی سەر مەخمورەوەیە

 

 

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر کامپی مەخمورەوە بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

 

ساڵی ٢٠١٤ داعش هێرشی کردە سەر کامپی مەخمور، وەک دەزانرێت سوپای عێراق و پێشمەرگە لە دەوروبەری مەخمور لەبەرامبەر هێرشەکانی داعش نەوەستانەوە، بە بەرخۆدانی گەریلاکان هێرشی سەر مەخمور تێکشکێندرا و ڕێگەیان لێگیرا کە بەرەو هەولێر پێشڕەویی بکەن.دواتر گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە چوونە گۆڕەپانی شەڕ و هەم هەولێر و هەم مەخموریان کردە شوێنێکی ئارام، لە هەمان کاتدا گەریلاکان چوونە کەرکوک و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکانی داعشیان تێکشکاند. بەرخۆدانی گەلی مەخمور بووە سمبولی ڕێگرییکردن لە هێرشە قڕکەرەکانی داعش، داعش بەم هێرشەی کۆتایی هەوڵیدا تۆڵە لە گەلی مەخمور و گەریلاکان بکەنەوە.

 

مەخمور کامپی شەهیدانە

 

گەلی مەخمور لەناو بەرخۆدانێکی سەربەرزی جیهاندان، بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان بوونەتە سمبولی راستەقینەی کوردی ئازاد، بە هەزاران گەنجیان لە تێکۆشانی ئازادییدا شەهید بوو، شەرەفی خەڵکی بۆتانن، لە مەخمور لە هەر ماڵێک چەند شەهیدێک هەیە،لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین، کامپی شەهیدانە، ئەم ڕاستییە وادەکات کە گەلی کورد سەربەز بێت.

 

دەوڵەتی تورک دەیەوێت کامپی مەخمور پارچە بکات

 

لەبەر ئەوەی گەلی مەخمور لەناو هەڵوێستێکی بەم جۆرە دایە، بووەتە ئامانجی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئاشکرایی و لەڕێگای بەکارهێنانی سەربازەکانی کامپەکە بکاتە ئامانج، لەبەرئەوەش فشار لە سەر حکومەتی عێراق و پەدەکە و نەتەوە یەکگرتووەکان دروست دەکات، وەک هەر دەڤەرێکی تر هەڵوێستی کوردی ئازاد قبوڵ ناکەن. بە تایبەتی لە ڕێگەی پەدەکەدەوە دەیەوێت کامپەکە پارچە بکات و بە هێرشی ئاسمانی ئەنجام بەدەستبهێنێت.

 

دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشەکەوەیە

 

بۆ پارچەکردنی کامپەکە داعشیش هێرش دەکات، دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشەکەوەیە، دەوڵەتی تورک بە چ ئامانجێک، ئاڕاستەی داعشی بەرەو شەنگال، کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕی، بە هەمان ئامانجیش هێرش دەکەنە سەر مەخمور، پەیوەندی هێرشەکە بە گەماڕۆی سەر مەخمورەوە هەیە، داعشیش بیری لەوەکردووەتەوە کە بە گەمارۆکە کامپەکە لاواز بووە و هەوڵیدا بە هێرشەکانی ئامانجەکانی بپێکێت.

 

گۆشەگیری سەر مەخمور قبوڵناکرێت

 

بەردەوامی گەمارۆی سەر مەخمور لە لایەن پەدەکەوە دۆخێکی تراژیدییە و قبوڵناکرێت. هەموو گەلی کوردستان بە هۆی سیاسەتی پەدەکەوە  ئازار دەچێژن، ئەنجامدانی گەمارۆی سەر مەخمور کە نوێنەرایەتی شەرەفی کورد دەکات، لە لایەن پارتێکی کوردی و دەسەڵاتدارانی، لەناوبردنی هەستی گەلی کورد و پێشێلکارییە، بەمە پەدەکە و بەڕێوەبەرایەتی هەرێم زیان بە خۆیان دەگەیەنن، ڕێگەدان بە هەندێک گەنج کە بچن بۆ زانکۆ و کرێکاران جگە لە شاردنەوەی گەمارۆ هیچ واتایەکی تری نییە. لە دەرەوەی ئەوە، کامپەکە وەک ئەوەیە خرابێتە ناو گەماڕۆی سوپای دووژمن، ئەوەش وایکردووە دوژمنانی کورد و داعش و چەتەکان بوێر ببن. هەروەها بووەتە هۆی ئەوەی هێرش بکرێتە سەر مەخمور و تۆڵەی ئەوە بکەنەوە کە ڕێگەی لە داعش گرت، بچێتە ناو هەولێر، هەڵگرتنی گەماڕۆ ی سەر کەمپی مەخمور کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێگای لە داگیرکردنی هەولێر گرتبوو، داواکاری هەموو گەلی کوردە.

 

بانگەوازیی بۆ پشتگیریی بۆ مەخمور

 

ئێمە بانگ لە هەموو گەلی کورد و پارتە سیاسییەکان دەکەین، بۆ ئەوەی هێزی بەرخۆدان و مۆراڵ بە گەلی مەخمور بدەن، کە ڕووبەڕووی هێرشی داعش بووەتەوە، پتشگیریی خۆیان دەرببڕن و هاوکاریی بکەن. لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت کەمپی مەخمور لەناو ببات و ڕادەستی بکات، ئەرکی هەموو مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراتەکانی دژی داعشە پشتگیریی لە خەڵکی مەخمور بکات.

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved