لە چالاکی گەریلاکاندا ٣٧ سەرباز کوژراون

 

ناوەندی هەواڵەکان

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە هەرێمی سەرحەد و خواکورک دژی سوپای تورک چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە جگە لە تێکشانی چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی تورک، ئەوەی ئاشکرابووە ٣٧ سەرباز کوژراون.

 

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی لە خواکورک و هەرێمی سەرحەد ئاشکرا کرد، کە چەندین سەربازی تورک کوژراون و برینداربوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕییدا کە لە هەرێمی سەرحەد بەڕێوەدەچێت، دوێنێ لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ سەرلەبەیانی، لە ناوچەی باشان ئادیر چالاکییەک دژی سوپای تورک بەڕێوەبرا، تێیدا زرێپۆشێک تێکشکێندرا و دوو ئۆتۆمبێلی گواستەنەوەی سەربازەکان گورزیان بەرکەوت، دوای بەرکەوتنی گورز لە ئۆتۆمبێلەکان، سەربازەکان ویستوویانە هەڵبێن، بەڵام سەرجەمیان کوژراون.

 

دوای چالاکییەکە سوپای داگیرکەر بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی زرێپۆش ویستوویانە بێنە مەیدانی شەڕەکە، بەڵام کراونەتە ئامانجی گەریلاکان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تەواو تێکشکێندراوە و ئەوانی دیکەش گورزیان بەرکەوتووە، لە ئەنجامدا گەریلاکانمان مەیدانەکەیان کۆنتۆڵکردووە، ئەوەی بۆمان ئاشکرابووە، لەو چالاکییەدا ٢٠ سەربازی دووژمان کوژراون و لانیکەم ١٠ سەربازیش برینداربوون، لە ئێوارەدا سوپای تورک بە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامبوڵانس کوژراو و بریدانەکانیان لە سنوورەکە دوورخستووەتەوە و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنوورەکەیان بۆردوومان کردووە.

 

ماوەیەکە سوپای تورک لە پێگە سەربازییەکانی سنووری سەرێکانی و کۆزیلی لە بازیدی ئاگری، ڕێگای سەربازیی دروست دەکەن، گەریلاکانی یەژاستار لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانیدا لە دژی ئۆتۆمبێلی گواستەوە، کە کۆنترا گەریلا "دژە گەریلا"ی تێدابوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامیدا شەش کۆنترا گەریلا کوژران و دووانیش برینداربوون، دوای چالاکییەکە سوپای تورک تەرمی کوژراوەکانی و بریندارەکانی لە مەیدانەکە دوورخستەوە و ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکرد، بەڵام بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهێنا.

 

دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی میدیاکانەوە وای پیشانداوە کە ئەوانە هاوڵاتین، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە، سەرجەمیان کۆنترا گەریلان و بۆ داگیرکەر کاردەکەن، دووژمنی هەموو بەهاو نرخەکانی گەلی کوردن و لە دژی گەریلادا هاوکاری سەرەکیی دووژمنن.

 

لە ٣١ی مانگی پێنج ی ڕابردوودا، گەریلاکانی یەژاستار، پێگەیەکی سەربازیی سوپای تورکیان لە سنووری وان کردووەتە ئامانجی چالاکییەک، لە چالاکییەکەدا دوو سەرباز کوژراون، دوای چالاکییەکە سوپای تورک سنوورەکەی بە هاوان بۆردوومان کردووە.

 

دوێنی کاتژمیر ٠٣:٣٠ بەرەبەیانیی گەریلاکانمان سوپای تورکیان کردە ئامانج، کە لە گردی شەهید دەورێش جێگیربوون، چالاکییەکە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا نۆ سەربازی تورک کوژران.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئێمەدا لە ٣٠ی مانگی ڕابردوودا، ڕامانگەیاندبوو، کە گەریلا ڕێباز مهاباد لە بۆردوومانێکدا شەهیدبووە، بەڵام هەڤاڵمان دوای بۆردوومانەکە بەسەلامەتی گەڕاوەتەوە بارەگای خۆی و شەهید نەبووە.

 

لە کۆتاییدا هەپەگە باسی لە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک کردووە و ڕایگەیاندووە، دوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەڤەری خواکورک و ئاڤاشینیان چەند جارێک بۆردوومان کردووە، لە ئەنجامیاندا "هەڤاڵێکان شەهیدبووە، کە دواتر ناسنامەکەی ئاشکرا دەکەین"

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved