خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌


له‌ ساڵ یادیی هه‌ڵه‌بجه‌دا 

چی بنووسم  په‌نجه‌م لاڵه.

چونکا ئازاریی له‌و جۆره

ساڕێژکردنی مه حـــــــــاڵه!!

له‌ پێش چاویی هه‌موو دنیا

به‌شاهیدیی زه‌ویی‌و ئاسمان

وڵاتیان کرد به‌ دۆزه‌خ‌و 

شارێکیان بــه‌خه‌رده‌ل خنکان!.

کۆستێکی هێنده‌ گه‌وریه

به‌چی زارێ به‌یان ئه‌کرێ.

که‌دڵ له‌ جنسی به‌ردیش بێ

ئه‌بێ به‌ئاو به‌رگه‌ ناگرێ..

له‌و رۆژ‌ه‌وه هه‌تا ئێستا

هه‌ڵه‌بجه‌که‌م ئاسه‌واره‌..

دارو به‌ردیی ئه‌و گووزه‌ره

له‌گه‌ڵ مندا پرسه‌باره ..

من دڵنیام گه‌ر کورد نه‌باین

وابه‌م جۆره نه‌ده‌مردین..

بووینه‌ نازنامه‌یی ئه‌م گه‌له‌و

هیچ که‌سیش قه‌دریی نه‌گرتین..

ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو کوردیش

هه‌ڕاجیان کردین وه‌ك کاڵا..

بڕوانه‌ ئێستایی هه‌ڵه‌بجه

کیشوه‌رێکه له‌سکاڵا..

هۆنراوه‌یی هێمن کۆچه‌ریی

 


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved