نه‌ورۆزو به‌هارتان پیرۆز بێت
 


جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت 


له‌گه‌ڵ شۆڕشی‌ ئازادیی..


هیواخوازم له‌م جه‌ژنه‌دا


میوانتان بێ بزه‌یی شادیی..


نێگزیی ته‌ڕوو بۆن خۆشیش


دیاریی من بێ له‌گه‌ڵ شیعرا..


هه‌نگاو ئه‌نێین بۆ یه‌کسانی


چرۆیی ئه‌مساڵی کورد فکره.


نه‌ورۆزیی من نه‌ورۆزیی تۆ


جه‌ژنێکی کۆنه‌و دێرینه


وه‌کوو پیرۆزیی خاکه‌که‌م


ئه‌م جه‌ژنه‌م له‌لا شیرینه ..


به‌هار به‌بێ نه‌ورۆز نایه


ئاوێته‌بوون له‌ناو یه‌کا..


کوردستانیش یه‌ك وڵاته‌


زمان یه‌كه‌و ئاڵا یه‌که.


ئاگریی نه‌ورۆزم ئێستا


له‌سینه‌مدا کردۆته‌وه..


باوه‌شی سۆزو ئه‌وینم


بۆ هه‌مووتان کردۆته‌وه ..


وه‌رن تێکڕا ده‌ست له‌ناو ده‌ست


وه‌کوو تابلۆ هاوئاهه‌نگ بین..


بۆ یه‌كتریی نه‌ك بۆ دوژمن


هه‌میشه جێیی ئافه‌رین بین..

 
هۆنراویی هێمن کۆچه‌ریی

 
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved