مه‌گه‌ر مه‌رگ بم باته‌وه ده‌نا هه‌ر دێم

Fantasi-(188).gif


ده‌پێم بڵێ دڵنیام که‌

بابێشك بم له‌ئه‌شقی تۆ..

به‌ڵێن ئه‌ده‌م به‌ چاوانت

دڵــــــــم ئه‌که‌م به‌ماڵی تۆ..

که‌ ئه‌زانی منی سه‌رشێت

چه‌ند تامه‌زرۆیی دیداریی تۆم.

بوومه‌ کۆڕیی نووسه‌ران‌و

له‌م باسه‌دا من گفتووگۆم..

به‌جه‌شێ من په‌یواستت بووم

وه‌کوو گواره‌و زنجیریی مل..

به‌ شێوه‌یه‌ك هۆگرت بووم

تۆ چاویت‌و من بوومه کل..

ئازیزه‌که‌م مه‌گه‌ر مه‌رگ بم باته‌وه

بێگوومانبه که‌من هه‌ردێم..

بێشك ئه‌بم به‌ دره‌ختێ

له‌ پێش ده‌رگایی مالتان ئه‌روێم ..



هۆنراوه‌یی هێمن کۆچه‌ریی

ووشه‌کان یاخی نین
به‌ڵکوو مرۆڤه‌کان به‌ رووحێکی یاخی ده‌یی
خوێنه‌وه


 


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved