دڵنیابه


 IMG_1652_-_Copy[1].jpg

له‌ هه‌ر کوێبی
ئه‌تناسمه‌وه

وه‌کوو شیعریی ئه‌و شاعیره‌ی

..که‌ هه‌ستی جوان ئه‌خوڵقێنێ

له‌ کوێ بژیی دڵ پێم ئه‌ڵێ

چونکا دڵم باڵنده‌یه به‌شوێنته‌وه

...سنوره‌کان ده‌ به‌زێنێ

هه‌ناسه‌یی تۆ سروه‌یه‌که‌

به‌سه‌ر کێڵگه‌یی ناخیی  منا

...به‌ بێده‌نگی گووزه‌ر ئه‌کا

بوونیه‌تی تۆ دره‌ختێکه

له ناخی منا سه‌وزه‌بێ

...وه‌کوو مینا هه‌موو وه‌رزێ چرۆ ئه‌کا

ئه‌یی ئارام ترین گۆرانی

ئه‌و ده‌مانه‌‌یی سه‌دایی نه‌رمت

وه‌کوو باران ئه‌ڕژێته‌ خوار....

منیش ئه‌بم به‌ هۆنراوه

ساڕێژ ئه‌بم به‌م نۆته‌یی تۆ

....هێدیی هێدی ئه‌بمه خیوار


هۆنراوه‌یی هێمن کۆچه‌ریی


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved