چیت بۆ باسکه‌م

ده‌نگی ناشازیی شه‌وانه‌م

له ئامێریی شکاو ئه‌‌چێ..

بۆنی هه‌ناسه‌شم ئێستا

له‌تێزابوو زووخاو ئه‌چێ..

سه‌ریی کاسم به‌بێ باده

له به‌رمیلی قووپاوه‌چێ..

ڕوو ئه‌که‌مه هه‌ر گووزه‌رێ

وه‌کوو سینه‌م گیراوه‌جێ.

وه‌کوو باڵنده‌یی لانه‌واز

که‌من نه‌مبێ ئاسمان‌‌وجێ..

له‌فڕینم په‌شیمانم

چوونکا هه‌رگیز ناگه‌مه‌جێ.

له‌ ناو که‌شتی خورافتام

من بۆ خه‌یاڵ نه‌ماوه‌جێ..

چه‌ندین ساڵه من به‌ڕێوه‌م

کاروانه‌که‌م ناگاته‌ جێ...

نه‌ له‌ زه‌ویی نه‌ له‌ ئاسمان

نیمه سایه بیکه‌مه‌ جێ

ته‌نها کوردستان شك ئه‌به‌م

ئه‌ویش له‌ گۆڕستان ئه‌چێ
 

هۆنراوه‌یی هێمن کۆچه‌ریی

وشه‌کان یاخیی نین به‌ڵکوو
مرۆڤه‌کان به‌ڕووحێکی یاخی ده‌یخوێنه‌وه


Qadirzada.com © 2009. All rights reserved