!!له‌ساڵی 2012 دا گۆی زه‌وی ده‌كوژێته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ناسا‌و ئه‌كادمیا زانستییه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له‌ئه‌نجامی بێ كاره‌بایی و بێ خۆراكی و نه‌بوونی داوو ده‌رمان و به‌فر گره‌وه‌و مۆبایل و هۆكانی په‌یوه‌ندی، ملیۆنه‌ها خه‌ڵك له‌و ساڵه‌دا دووچاری مردن ببنه‌وه.
سه‌ره‌تاش و له‌مانگی دیسه‌مبه‌ردا چالاكییه‌كانی خۆر روبه‌ڕووی كێشه‌و گرفت ده‌بنه‌وه، چونكه هێزی موگناتیسی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه هه‌ر 11 ساڵ جارێك به‌خاڵێك ده‌گات كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تیشكی خۆر گه‌وره‌تر ببینرێت و ئه‌و تیشكانه‌ش به‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون، بۆیه له‌ئه‌نجامدا ده‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی تۆفانی جیۆموگناتیسی دروست بكه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئستموسفیر- ی زه‌وی ده‌توانێت باڵانسی ئه‌م كێشه‌یه رابگرێت، به‌ڵام زیانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر رووی زه‌وی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بن.
ئه‌ستێره‌ناسانیش ئه‌وه‌مان به‌یاد دێننه‌وه كه له‌ساڵی 1859 هه‌مان كێشه روبه‌ڕووی زه‌وی بۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌هێڵی ته‌له‌گرافی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكادا له‌هه‌ردوو سه‌ری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی له‌ساڵی 1921 دا، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و بوركانانه ئێستا به‌نیو هێنده‌ی تووندی ئه‌وكاته رووبده‌ن، ئه‌وا زیانه‌كان چه‌ندین جار له‌وه‌ی ئه‌و كاتانه زیاتر ده‌بێت كه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ وزه‌ی كاره‌با به‌كلیلی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای مۆدێرن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان په‌یوه‌ستن به‌بوونی كاره‌باوه.
هه‌ر به‌پێی پێشبینی زانایانی ناسا‌و كۆمه‌ڵگه‌ی زانستی هێشتا زانیاری ورد سه‌باره‌ت به‌و تۆفانه‌ی كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌نێوان ساڵه‌كانی 2012- 2013 دا رووبدات نه‌زانراوه.
|